Holofighters پڕۆژەیەکی سەرنجراکێشەو لەلایەن ستۆدیۆی Le3 دروست کراوە، ئەم ستۆدیۆیەیە لە جنێڤا و پاریسە. پڕۆژەکەیان بۆ خەڵکییە تا لەسەر شەقامەکان یاری شەڕوپێکدادان بکەن لەسەر دیوارەکانی پاریس. لە یارییەکەدا باراک ئۆباما و ڤلادمێر پوتین دەردەکەون کە خەڵکی سەرشەقامەکان دەتوانن یاری ڤیدۆییان پێبکەن و شەڕێکی قورس لە نێوانیاندا رووبدات. پڕۆژەکە پێک هاتووە لە پڕۆجێکتەرێک و ڤیدۆییەکی یاری. لە دڵی پاریسدا یارییەکی ڤیدۆیی بکە.