سولی ئۆن وێب یولین شارێکە لە باشوری چین، ساڵانە لە فیستیڤاڵێکی تایبەتدا زیاتر لە 10000 سەگ سەر دەبڕدرێن و دەخورێن، بەڵان هەموو چینیەک پشتگیری ئەم جۆرە کارانە ناکات. Yang Xiaoyun ی تەمەن 65 ساڵ ژنێکی چینیەو مامۆستایەکی خانەنشینە و لە ئێستادا پەناگەیەکی ئاژەڵان بەڕێوە دەبات لە تیانجین، ئەو زیاتر لە 2400کم دەبڕێت و بری زیاتر لە 1100$ یان 990€ خەرج دەکات بۆ رزگارکردنی 100 سەگ لە مردن لەو فیستیڤاڵەدا. زۆرێک لە شارەکانی چین گۆشتی سەگ بەکار دەهێنن بۆ خواردن، ئەمەش لە باشوری چین زیاتر رەنگی داوەتەوە و دەبینرێت ، فیستیڤاڵی یولین لەم ساڵدا کە لە 20 /7 ئەنجامدرا توڕەییەکی زۆر و نائاسایی دروست کرد لای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لە ئێستادا قسە و باسێکی زۆری لەبارەوە دەکرێت. سەرچاوە: boredpanda