لە فارسییەوە: سوبحان یعقوب
فیلمێکی ڤیدۆیی لە شیعر خوێندنەوەی ئەحمەدی شاملۆ بە ناوی "شیعر خوێندنەوە لە ستۆکهۆڵم" کە لە سوید کراوە بۆ یەکەم جار لە ئێران بەبێ هیچ لێبڕین و سانسۆرێک بڵاو بویەوە.
لەم ڤیدۆیەدا کە ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و هونەری ئاواخورشید بڵاوی کردۆتەوە شاملۆ کۆمەڵە شیعرێک بە ناوەکانی "لە نزیک" "مەدایەحی بێ سلە" "ئیبراهیم لە ئاگردا" "چیرۆکی بە قەراری ماهان" "شیعرە کورتەکانی غەریبی"ی خوێندۆتەوە.
چیمەن ئارا بەڕێوبەری ناوەندی ئاواخورشید لە بارەی بڵاو کردنەوەی ئەم بەرهەمە ڕایگەیاند: "ئەم بەرهەمە بە بێ لێ بڕین و چاک کردن لە هەفتەی دووەمی مانگی ڕابردو توانی مۆڵەتی بڵاو بونەوە لە نوسینگەی وەزارەتی ئیرشادی ئیسلامی وەربگرێت وە لە هەوڵداین کە تا چەند مانگێکی داهاتوو بڵاوی بکەینەوە و بیخەینە بەردەم هەوادارانی."
بە پێی وتەی بەڕێوبەری ئاوا خورشید ئەم ڤیدۆیە لە ستۆدیۆیەکی شاری ستۆکهۆڵم لەساڵی 1994 وێنە گیراوەو پاش 21 ساڵ لە ئێراندا بڵاو دەبێتەوە.
سەرچاوە: euronews