ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا " Letters from a Kurd" ناونیشانی ڕۆمانێکی نووسەر و سینەماکاری کورد کەی بەهارە کە بە زمانی ئینگلیزی نووسیویەتی و لەلایان کۆمپانیای یۆکی بەریتانییەوە بڵاوکراوەتەوە. قەبارەی ئەم ڕۆمانە لە ٤١٨ لاپەڕە پێک دێت. هەر وەک نووسەری ڕۆمانەکە ئاماژەی بۆ دەکات ئەم کتێبە دوو ساڵی پێ چوو بۆ نووسینه‌وه‌ی، دوو ساڵیش بۆ ئێدیت و پێدا چونه‌وه، سێ ساڵیش بۆ بازاری کردن و دۆزینه‌وه‌ی پهبلیشهر. سەبارەت بە تەکنیکی نووسین و ناوەڕۆکی ڕۆمانەکە کەی بەهار نووسەری ئەم ڕۆمانە بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند، "ڕۆمانه‌که له ناوه‌ڕۆکدا چیرۆکبێژیه، وه‌ك ئه‌وه‌ی که له فیلمه‌کانم ده‌رده‌که‌وێت. من زۆر عاشقم به گێڕانه‌وه‌ی چیرۆك و کاره‌کته‌ر و پاڵه‌وان و ئامانج و کۆسپ و ته‌گه‌ره له ڕێگای پاڵه‌وان، بۆ ئه‌وه‌ی بگات به خه‌ونه‌کانی که ئه‌مه‌ش زمانێکی جیهانیه له چیرۆك گێڕانه‌وه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ستی خوێنه‌ر بجوڵێنێت له هه‌ر لایه‌کی جیهان، واته به زمانی جیهانی نوسراوه‌ته‌وه. باکدرۆپیش، واته کانڤاسی پشته‌وه‌ی چیرۆك؛ کورد و کوردستانه." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، "ڕۆمان نووسین شێواز و ته‌کنیکی زۆر جیاوازی هه‌یه، و هه‌ندێك له نووسه‌ران زۆر په‌نا ده‌به‌نه به‌ر وشه، به‌ڵام من زیاتر په‌نا ده‌به‌مه به‌ر وێنه، واته له کاتی خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌که، هه‌وڵده‌ده‌م خوێنه‌ر کاره‌کته‌ره‌کان و ناوچه‌کان هه‌موو زیندوو و به‌ڕاستی بێته به‌رچاوی، بۆ ئه‌م شێوازه‌ش بێگومان بواری فیلمکاریم کاریگه‌ری هه‌یه." سەبارەت بە پرسیاری ئەوەی ئایا " Letters from a Kurd" بۆ زمانی کوردی وەردەگێڕدرێت؟ نووسەری ڕۆمانەکە ڕوونی کردەوە، "من وا بۆ 35 ساڵه له هه‌نده‌ران ده‌ژێم و هه‌موو کاره‌کانم له پێناوی ناساندنی کوردستانه به جیهان و گه‌یاندنی په‌یامی سه‌ره‌کی: ده‌مانه‌وێت ببین به خاوه‌ن کوردستانی سه‌ربه‌خۆ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌رده‌م کاره‌کانم زیاتر به زمانی ئینگلیزی دێنمه به‌رهه‌م که زمانێ جیهانییه، به‌ڵام زۆر شاد ده‌بم و گه‌لێك سوودبه‌خش ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئەم ڕۆمانە وه‌رگێڕدرێته سه‌ر زمانی کوردی، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری کورد له‌م به‌رهه‌مه نازداره بێبه‌ش نه‌بێت، هه‌روه‌ها سه‌دان کورد له ناو کوردستانه‌وه هه‌مان پرسیار ده‌که‌ن، چونکه ده‌یانه‌وێت ڕۆمانه‌که بخوێننه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چاوم به وه‌زیری ڕۆشنبیری که‌وت و له‌گه‌ڵ ئه‌وان له گفتوگۆ داین. هه‌روه‌ها ده‌رگامان کراوه‌یه ئه‌گه‌ر که‌رتی تایبه‌ت یان کۆمپانیایه‌کی کورد به‌رهه‌مه‌که‌ی بوێت به کوردی بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوبێته‌وه له کوردستان. له‌م کاته‌دا له هه‌ولێر، له کتێب‌فرۆشی ئامازۆن، نزیك تابلۆ مۆڵ، و له سلێمانی له په‌رتوکخانه‌ی مێد، له جاده‌ی سالم، کۆشکی سالم، ڕۆمانه‌که هه‌یه به زمانی ئینگلیزی."