سولی ئۆن وێب گرافیک دیزاینەر Ramin Nasibov وەک دیزاینەرێک کار دەکات بۆ هەندێک لە مارکە تیجارییەکان و هەروەها بۆ پاکەت و پێچراوی بەرهەمەکانیش کۆمەڵێک وێنەی مینیماڵ و رەنگاو رەنگی تەلارسازیمان پیشان دەدات . Ramin Nasibov سەبارەت بە فۆتۆکانی دەڵێت : من وەک حەزێک دەستم کرد بە کاری فۆتۆگرافی و فۆتۆکانم لە حیسابی تایبەتی خۆم لە ئینستاگرام بڵاو دەکردەوە، فۆتۆکان پێکهاتوون لە فۆتۆی تەلارسازی و ئەو تەلار و شوێنانەی سێ تایبەتمەندییان هەیە " مینیماڵ، یەکسانی، رەنگاورەنگی" و بە بۆچونی من ئەو سێ تایبەتمەندییە ژیان دەبەخشن بە فۆتۆیەک. سەرچاوە: boredpanda.