لە فارسییەوە : سبحان یعقوب
بەشێکی بەرچاوی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شیعر کە لە 23 بۆ 26 ی مانگی داهاتو بە ڕێوە دەچێت پەیوەندی هەیە بە شیعر و شاعیرانی ئێران و ئەفغانستان.
ئەم فیستیڤاڵە کە جێ بە جێ کەرانی بە گەورەترین کۆمەڵەی شیعری مۆدێرن ناوی دەبەن، وە بە مەبەستی ناساندنی خوێنەران بە شیعری شاعیرانی نوێ و شیعری نوێی سەردەم بەڕێوە دەبرێت.
ئەم فیستیڤاڵە لە ساڵی 1967 لە لایەن تێد هیوز شاعیری گەورەی بەڕیتانی بنیات نرا.
لە ئێرانەوە بۆ ڕێز لێ نانی فروغی فەرۆخزاد ، فیلمی "ماڵەکە ڕەشە" نمایش دەکرێت ، فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری کە فروغ لە بارەی ئەو کەسانەی کەشێرپەنجەیان هەیە دروستی کردوە. پاش لە نمایش کردنی ئەم فیلمە کۆڕی شی کردنەوە و هەڵسەنگاندنی ئەم فیلمە بەڕێوە دەچێت.
"لە دەرەوەی سێبەر" ناونیشانی بەشێکی ترە کە تێیدا (هۆبەرت مور و نەسرینی پەرواز) لە بارەی بەشی وەرگێڕانی شیعری سەردەمی ئێرانەوە قسە دەکەن و هەڵبژاردەیەک لە وەرگێڕانەکەی خۆیان دەخوێننەوە.
"جامی سوتاو" ناونیشانی بەشێکی تری فیستیڤاڵەکەیە کە تێیدا ستیوان واتز دەقە وەرگێڕدراوەکانی خۆی لە بارەی شیعری شاعیرانی سەردەمی ئێرانی وەکو ئیسماعیلی خویی ، ڕەزا بورهانی و زیبا کەرباسی دەخوێنێتەوە.
بێجگە لە ئێران وڵاتانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بەشدارن و تەوەری سەرەکی فیستیڤاڵی ئەمساڵ بریتییە لە "شەڕ،ئاژاوە و زوڵم".
سەرچاوە: bbc.com