ئامادەكردن و وەرگێڕان: سەلیم جەمال
بەشی یەکەم
محسن چاوشی به ناوی تەواو محسن چاوشی حسینی گۆرانی بێژ و میوزیك ژەن و ئاوازدانەر له دایك بووی ساڵی (30/7/1979) یه,لەنێو شاری خرمشەر له ئێران چاوی به دنیا هەڵێناوه. به ڕەسەن كورده هەروەها دایكی هەورامی و باوكی كرمانشایی یه. سەرەتای منداڵی ئەو هاوكات لەگەڵ دهسپێكی جەنگ سەپێنراوه, لەبەر ئەو جەنگەیكه ڕوویدا ناچار بوون كۆچ بكەن بۆ چەند شارێك لەوانه كرمانشا, مەشهەد ,قەزوێن, كەهرەج و دوا جار تاران. ئەو ڕۆژانەی كه نایەوێت باسی لێوه بكات و به یادی خۆی بێنێت جەنگ بووه ,ئەو تامی نەداری و هەژاری چەشتووه و ئارەزویەكی ئەوتۆی دەرسخوێندنی نەبوو.
به وەرگرتنی دبلۆمی بەشی ژمێریاری خوێندنی وەلانا و پیشەی خۆی له چوارچێوەی میوزیك دا دەست پێكرد و له كاتی سەربازی لەگەڵ ئاواز دانەر حسین صفا و چەند میوزیك ژەنێك ئاشنا بوو و گروپێكیان پێكهێنا و كارەكەیان لەم بواره بەردەوامی پێدا. محسن چاوشی تا ئێستا خاوەنی یازده ئەلبومه به ناوەكانی: نفرین-خودكشی ممنوع-لنگه كفش-متاسفم-یه شاخه نیلوفر-ژاكت-حریص-پرچم سفید-سنتوری-من خود ان سیزدەم و پاروی بی قایق. كه چواری سەرەتای نا فەرمین و ئەوانی تر مۆڵەتی فەرمیان پێدراوه جگه لەمانەش چەندەها گۆرانی تاك یاخود تاك تراكی هەیه. هەروەها ئێستا كارلەسەر دواهەمین ئەلبومی واتا "چنگیز" دەكات لەلایەكی ترەوه چاوشی چەند جارێك هەوڵی بەرهەم هێنانی گۆرانیەكی كوردی دا بەڵام بەهۆی باش نەبوونی لەهجەی زمان بۆی نەڕەخسا ئەم كارەبەرهەم بهێنێ تا له بەرواری (1/5/2015) گۆرانیەكی كوردی به ناوی "مینا" بەرهەم هێنا كەوا شیعری فلكلۆری كۆنی كوردیه. به قسەی ئەو باوكی له كاتی منداڵی دا بۆی دەخوێند, ئەم كاره به بەشداریگۆرانی بێژی ئێرانی سینا سرلك-ە و كاری ڕێكخستن و مێلۆدی و میكس و مەسترینگی لەسەەر ئەستۆی محسن چاوشی بووە، كاردانەوەی زۆری هەبووه له لایەن هەوادارانی ئەو به تایبەتی له كوردستانەوه چاوشی ئەو كارەی پێشكەش به هاوزمانەکانی كرد.
یەك له تایبەتمەندیەكانی محسن چاوشی ئەوەیه كه خۆی به دوور دەگرێت له دووباره بوونەوه و ڕقی لێیەتی ,ئەو دەنگی ناڕەزایی یاخود ڕەخنەگرانەی نەوەی ئەم سەردەمەیه لەبەر ئەم هۆكارانەیه كەواكارەكانی ئەنیشێته سەر دڵ و ڕۆحی سەركەشی خۆی به ترۆپكه دەگەیێنێ.
محسن چاوشی "گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەی فرەیختگان"
ئــازارەكانــی خــۆم ئــەخـویـنم
ئیتر میوزیكی سونەتی درێژه پێدەر نییه و ئەبینن كەوا همایون شجریانیش شێوازی پۆپ دەخوێنێت, ئێستا كاتی كارەكانی ئاوێته كراو و نوێ خوازییه.
بیتا یاری :
یەكەمین جاره بڕیارم دابێ سۆراخی گۆرانیبێژێكی پۆپ-رۆك بڕۆم و چاوپێكهوتن ئەنجام بدەم گۆرانی
