لە فارسیەوە: سبحان یعقوب
حسێنی عەلیزادە بە سێ ئەلبومی کیسەڵەکان دەفڕن، دڵبووەکان، ئاوازی چۆلەکەکان لە سەرەوەی ڕیزبەندی پڕفرۆشترین ئەو ئەلبومانەیە کە لە قاڵبی میوزیکی فیلمەکان بڵاو دەکرێنەوە، وە لە پاش ئەو کەیهانی کەلهور و کریستۆفی ڕەزاعی دێن.
پێرستی پڕفرۆشترین ئەو ئەلبومانەی کە لە ناوەندی ڕۆشنبیری کتێب بڵاو کراونەتەوە بەم شێوەیەیە :
1- کیسەڵەکان دەفڕن ، بەرهەمی حسێنی عەلیزادە
2- کانعان بەرهەمی کریستۆفی ڕەزاعی
3- دڵبوەکان بەرهەمی حسێنی عەلیزادە
4- جادەی ئاوریشم بەرهەمی کەیهانی کەلهور
5- ئاوازی چۆلەکەکان حسێنی عەلیزادە
کیسەڵەکان دەفڕن، فیلمێکە لە ئامادە کردن و نوسەین و دەرهێنانی بەهمەنی قوبادی-یە ئەم فیلمە باس لە جەنگ دەکات و بە زمانی کوردی تێیدا قسە دەکرێت. بەرهەمەکە بۆ ئۆسکاری ساڵی 2004 هەڵبژێردرا و 42 خەڵاتی وەرگرتوەو لە 73 فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەشداری کردووە. ئەم بەرهەمە سێهەم فیلمی درێژی بەهمەنی قوبادیە، میوزیکی دەقەکانی فیلمەکە، کە لەلایەن حسێنی عەلیزادە وە دروست کراوە، بە یەکێک لە کاریگەرترین میوزیکی فیلمەکانی ئێران ناسراوە .
سەرچاوە: banifilm.ir