بەشی دووەم
ئامادەکردن و وەرگێڕان : سەلیم جەمال
"ئازارم هەیه و دەرده دارم، ئازارەكانی خۆم ئەخوێنم ".
محسن چاوشی كه پار ساڵ "پاروی بی قایق"ی ئەو له دیدگەی شارەزایانی میوزیكی پۆپ به باشترین ئەلبومی ساڵ دەست نیشان كرا، هەڵبەت زیاتر له چەند سەد هەزار نوسخەی فرۆشراوه. چاوشی خۆی له دەستەی شێوازی پۆپ-رۆك نازانێ ,بەڵكو شێوازو ژانری چەشنی خۆی ئاوێتەیێك لەو میوزیكانەی كه هەیه و هەرچیەك كه بیستویەتی دەزانێ، سەلیقه یاخود زەوقێكی لوتكەیی هەیە لەنێو مۆسیقا دا. وه میوزیك ژەن و گۆرانیبێژی فەرهنسی "ژاك برێل"ی خۆش دەوێ, بەبێ هۆ نییه كەوا میوزیكی ئەو جیاوازبوون و بۆ نوێخوازی هاوار دهكات. هەرچەند لەنێو میوزیكی پۆپ-رۆكی ئیستادا شیعری بێ ماناو بێ تەوازن جێگیره, ئەو گرنگی زۆر به شیعر هەروەها بەیان و ئەدای شیعریش دەدات. بزەی ئەو كاتێك وشەی شیعری "مۆلانا" دەخوێنێت كه دەڵێ "خربزه در دهانمكن" یاخود بەكارهێنانی میوزیك و ئاوازی ڕەسهنی ئێرانی و ئاوێتەی ئەو لەگەڵ میوزیكی ترەنس-رۆك به جۆرێك كەوا بۆ گوێگران كارێكی كاریگەرو لەزەت بەخش بەرهەم دەهێنێت و ئازاربەخش نییه، هەروهەا ئەمه تەواوی خرۆش و دۆزینەوەی "چاوشی" یه كه لەنێو دەرونی ئەو دا هەڵ دەقوڵێتەوه و به میوزیك هاوپێچ دەكرێت .
-لەژێر ناونیشانی گۆرانی "مادر" نووسراوه ستۆدیۆی تایبەتی محسن چاوشی, ئەو ستۆدیۆیه تایبەته لەگەڵ ستۆدیۆی كه لەنێوی داین چ جیاوازیەكی هەیه ؟
-ستۆدیۆی خۆمه كەوا مۆڵەتی نییه و كارەكانم لەنێو ئەوێدا بەرهەم دەهێنم, ئەم ستۆدیۆیەیش پەیوەندی به بەرهەم هێنەرەكەمەوه هەیه .
-بۆچی چاوپێكەوتن ناكەیت ؟
-ئاخر بڵێم چی ؟ بڵێم فڵانه ئەلبوم یا گۆرانیم خوێندووه ؟ كه چی ببێت ؟
-نه مەبەستم ئەمانه نین, من پرسیارەكان لەتۆ دەكەم و تۆش تكایه وەڵام بدەرەوه .
-باشه پرسیار بكه, دڵنیام دەتەوێ بپرسی بۆچی كۆنسێرت ساز ناكەم ؟ یا خۆم دەرناخەم و بڕوایەكی زۆرم بەخۆیه ؟
-ئەمەش یەك له پرسیارەكانه, بەڵام كەسێ كەوا ئەلبوم بەرهەم دەهێنێ و هەنگاوی دڵنیا له ڕێگەی خۆیدا دەهاوێژێ ناتوانێ کەسێك بێت بڕوای له ئاست نەفسی نزم بێ .
-جۆشو خرۆشی من شتێكی تره و نامەوێت كه بڵێم ئامانجم چییه و بۆچی كۆنسێرت ساز ناكەم,چونكه هەرچەندێك ڕوماڵی بکەم دووباره پرسیار دەكەن كەوا بۆچی كۆنسێرت ساز ناكەم,ئیتر فایدەینیه,باشتر وایه كه هیچ نەڵێم ,بهێڵه هەرچیەك كه دەیانەوێ با بڵێن .
-كۆنسێرت هەقی گوێگره كەوا ئارەزویەتی ئەو هونەرمەندەی كه خۆشی دەوێ بێته سەر سەكۆ یا شانۆ
.jpg)