لە ئینگلیزییەوە: سرور محمد
"دروست نەکردنی قاتی قۆڵ کورت بۆ پیاوان دەگەڕێتەوە بۆ بیری کەمتەرخەمی کەسە ڕەگەزپەرستەکان"
براندی Acne Studios سویدی ستایلێکی نوێ و ناباو بۆ ڕووبەڕوو بونەوەى گەرمای هاوین وە بۆچونی ڕەگەزاپەرستانە دەخاتە روو.
لەساڵی ٢٠١٠ دا بەکارهێنەرێک بە ناویWhoMD داوایەکی پێشکەش کرد لە ژێر ناونیشانی " چاکەت و پانتۆڵی قۆڵ کورت" لە کۆڕێکد ا .
WhoMD ئاماژەی بەوەد ا کە ئەو قاتێکی چاکەت و پانتۆڵی قۆڵ کورتی کڕیوە، وە وێنەى جلە نوێیەکانی پیشانی ئامادەبواندا. پێی ڕاگەیاندن کە لە مانگی هەشتتدا چاوپێکەوتنێکی دەبێت کە لەو چاو پێکەوتنەد ا پێی باشە یە شێوەیەکی پرۆفیشناڵانە دەربکەوێت، بەڵام بە هۆی گەرمی کەشوهەوا لە کاتی چاو پێکەوتنەکەدا پێ ی باش بوو چاکەت و پانتوۆڵەکەی قۆڵ کوورت بێت. وە ویستی پێشنیاری هەندێ کەس وەربگرێت لەو بارەیەوە .
ئەو کەسانەى کلیکیان لە لینکی ماڵپەڕەکە کرد بۆ بینینى وێنەی جلەکان بینیان کە قاتە کە پێکهاتووە لە چاکەتێکی قۆڵ کورت و وە پشتێن بۆ بەستنی کەمەر، لەگەڵ تەنورەیەک. کە ئەمە جلێکی ژنانەبوو.
"جوانە" یەکێکیان وتی " باشبوو کە ژن بوویت نەک پیاو ."
" هیوادارم کچێک بیت ." یەکێکی تریان وتی.
" منیش پێم جوانە، وە منیش هەر بەو شێوەیە بیرئەکەمەوە کە قاتێکی قۆڵ کوورت بۆ پیاوان جوان نییە. "
WhoMD بە هەموو ئەوانەى وت کە وەڵامیان دایەوە " سوپاس. لە ڕاستیدا من کچم، وە باوەڕناکەم کە بموێرایە ئەوەم لەبەر بکردایە ئەگەر پیاو بومایە هاهاها."
لە ڕاستید ا ڕەنگە چاکەت و پانتۆڵ پۆشاکێک بێت بۆ هەردوو ڕەگەز بگونجێت، وە پۆشینێکی پرۆفیشناڵانەیە و بەئاسانی ڕێکدەخرێت، بەڵام بە تایبەتی بۆ پیاوان. هەر لەبەرئەمەش بوو شتێکی سەیرو پێکەنیناوی بوو کاتێک براندی سو یدی Acne Studios قاتی بەهارەى ٢٠١٦دەرکرد کە چاکەتەکەی سپۆرتەو وە قۆڵ کورتە لەسەر ئانیشک.
ئەما نە لە لایەک و لە لایەکی ترەوە فاشیۆن هەر فاشێوەنەو دیزاینەرەکان ماددەی دیاریکراوییان لە بەر دەستدایە کە دەبێت بیرۆکەی جیاواز لە بەرهەمەکانیاندا بەکاربهێنن، نەک هەر پۆشاکی ئاسایی دروست بکەن . قاتی چاکەت و پانتۆڵ کە چەند پارچەیەکى سەرەتایی پۆشاکی پیاوانن، تا ئەو ڕاددەیە ڕۆشتوە لە دروستکردنیدا لەبەرئەوى پۆشاکێکی بێ هاوتایە لە گونجاندندا.
دیزاینی قاتی چاکەت و پانتۆڵ بە زۆر قۆناغدا تێپەڕبووە و گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، بەڵام بنچینەکەی نەگۆڕاوە هەر لە سەردەمی هەبوونی دادگاکانی پاشا چارلسی دووهەمەوە و پاشا لویسی چواردەیەمەوە لە ساڵی ١٦٠٠ دا کە سیستەمی یەک پۆشی هەبوو بە ئامانجی ڕێگە گرتن دەربڕینی تاکڕەوی. قاتی چاکەت و پانتۆڵ لە ئێستادا بابەتێکە لەسەر پۆشینی پیاوانەو گۆڕانی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت لە وەرزێکەوە بۆ وەرزێکی تر بە پێی قوماش و سازان و نرخ، بەڵام هیچ کات بەتەواوەتی ناگۆڕدرێت.
لەو ڕوەوە ئەم جۆرە جلەقۆڵ کورتەى Acne بوونی ئاساییە. تۆم براونی بایەخی پێ دەدرێت یاخود خەتا بار دەکرێت بۆ دروستکردنی ئەم جۆرە پۆشاکە. ئیستا ئاکنی هەوڵئەدات ناوی خۆی لەسەر قۆڵە بڕاوەکانی ئەم پۆشاکە دابنێت.
قاتی قۆڵ کورت گفتوگۆی نێوان WhoMD ئامۆژگاریکەرەکانی ئاڵۆزتر دەکات کە لە ساڵی ٢٠١٠ دا کردبوویان. ئەم قۆڵە کورتانە دەبێت قبوڵ بکرێن چونکە "جوانە" و وە دروستکردنی قاتێک لەو جۆرە بۆ ژنان و بەڵام دروست نەکردنی بۆ پیاوان دەگەڕێتەوە بۆ بیری کەمتەرخەمی کەسە ڕەگەزپەرستەکان لە فاشێنیشدا هەەر وەک لە بابەتەکانى تردا هەیە. پۆشاکی پیاوان بە شێوەی قۆڵ کورت هەیە، وەک بونی کراسى قۆڵکورتی پیاوان ، ئیتر بۆ دەبێت چاکەتی قۆڵ کورتی پیاوان نەبێت! تەنها هۆکار بۆ ئەمە بونی بیری و نەریتی سۆشیالیزمیەو و لایەنگیری کردنی لایەنێک بەسەر لایەنێکی تردا لە لایەن گروپێکەوە. وە هۆکار ئەوەیە کە تەنها ژنانن کە جەستەی خۆیان لە جلی پرۆفیشناڵانەدا دەردەخەن نەک پیاوان.
Acne یاری لەگەڵ مێشکی کەسە ڕەگەزپەرستەکاندا دەکات و وە لە نەریتەکانی ئەوان لادەدات. پێشکەشکردنی ئەم جۆرە جلە نێرەموکەی ئەم براندە لە کەتەلۆگی ٢٠١٦ دا و وە کۆکردنەوەیان لەگەڵ کراسە بێ ئێخەکان و، قایشە شێوە شریتەکان و جانتای دەستیدا ئەمە زیاتر ئاشکرا دەکات. براندەکە لە لایەکەوە پرسیار دەکات ، " قات واتای چی ؟ " بەڵام بە مانایەکی قوڵ تر بە هۆی قردێلەکان و گیرفانەکان و چاکەتی قۆڵ کورتەوە پرسیاری ئەوە دەوروژێنێت کە ، " ئایا واتای پیاوبوون چییە؟"
سەرچاوە : The Atlantic


