رانیە:

09/07/2015    03:50

رانیە: "شەوی مۆم" 


Mwsîk

ئامادەکردنی: راز حسن

کافێ ئەڵماس کافتریایەکی ناو قەزای ڕانیەیە و بۆماوەی ساڵێکە زۆربەی شەوانی دووشەممان چالاکی هونەری لە کافێکەدا پێشکەش دەکرێت و بە "شەوی مۆم" ناودەبرێت. ڕێگا سابیر خاوەنی ئەم کافتریایەیە و کەسێکی هونەردۆستە.

لە بەرواری ٦/٧/٢٠١٥ لە چالاکیەیکی هونەریدا و بە ئامادەبونی هەریەک لە موزیسیانان (سەرکۆ سەردار، ئاکام هاوار، کۆسرەت رەسوڵ و شاهۆ ) "شەوی مۆم" لە کافتریاکەدا بەڕێوە چوو. لەو شەوەدا تەنها مۆم دادەگیرسێت لە کافێکەدا و هەروەها بە گۆرانی و مۆسیقا شەوەکە بەڕێدەکەن.
کۆسرەت ڕەسوڵ کە یەکێک بوو لە بەژدار بووان بە سایتی سولی ئۆن وێبی وت: "گەنجەکانمان ئەم ماوەیە زۆر بێزارن ئێمەش دەمانەوێ لەڕێگای چالاکی هونەرییەوە دڵیان خۆش بکەین. زۆر لە موزیسیان و گۆرایبێژان سەردانمان دەکەن و خەڵکی رانیەش بە هەموو چینە جیاوازەکانەوە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ئەو شەوە دەکەن."

لایف موزیک لە شوێنە گشتیەکانی ناو شاری ڕانیە و بە گشتی لە کوردستان چالاکیەکی تازەیە. لە سەرەتادا وا دانراوە کە کافێکە شوێنێکی گشتی بێت بۆ هەموو پیکهاتەکانی کۆمەڵگا و هەروەها بەشی خێزانی هەبووە، بەڵام بەهۆی کەمی ئامادەبوونی ڕەگەزی مێینە ئێستا تەنیا کوڕان و پیاوان سەردانی دەکەن.

شادی عوسمان یەكێک بوو لە ئامادەبووان و بە سایتی سولی ئۆن وێبی وت: "کافێ ئەڵماس شەوانی دووشەمانی تایبەت کردووە بە شعر و مۆسیقاو هونەر. لەم شەوەدا کافێکە پڕدەبێت لە گەنج و هونەر دۆستان جەوێکی هێمن و پڕ جۆش و خرۆشی دەرونییە."










هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw