لە ئینگلیزییەوە: سرور محمد لە ماوەی ساڵێکدا "١٣٣ خەیار، ٥٦٧ پارچە نان ،١٥٥ لیمۆ، ٣٢ گاڵۆن کۆکاکۆلا، ٤٩٠ تەماتەو ، ٣ هەنجیری خواردووە. " پرۆژەی خواردنی پەیکەرتاش، ئیتمار گیلبۆوا ITAMAR GILBOA ئەو بڕە خواردن و خواردنەوەیە پیشان ئەدات کە ناوبراو لە ماوەی ساڵێکدا بەکاری هێنابوو. ئیتمار گیلبۆ وا ڕاهاتبوو لەسە ر بەکارهێنانی ماددە کحولییەکان بە ڕاددەیەکی یەکجار زۆر، بە جۆرێک چل و سێ گاڵۆن کە دەکاتە ٢١٥ بوتڵ ماددەى کحوولی خواردەوە لە ماوەى یەک ساڵدا. ئەم هونەرمەندە ئەم زانیاریە وردە دەزانێت بەهۆی ئەوەی ناوبراو تۆماری هەموو خوارن و خواردنەوە بەکارهێنراوەکانی خۆی کرد لە ماوەى ساڵێکدا. ئیتمار گیلبۆوا ئاماژە بەوە دەدات کە ١٣٣ خەیار، ٥٦٧ پارچە نان ،١٥٥ لیمۆ، ٣٢ گاڵۆن کۆکاکۆلا، ٤٩٠ تەماتەو ، ٣ هەنجیری خواردووە. کە بە تێکڕایی ٨٠٠٠ ئایتمی بۆ خواردن و خواردنەوە بەکارهێنا. وە ویستی بە بەڵگەوە ئەمە بسەلمێنێت. لەبەر ئەمە هەستا بە ئەنجامدانی پرَۆژەیەک کە ناوی نا ، Food Chain Project. لەم پرۆژەیەدا کۆپی دووەمی هەموو ئەو ئایتمانەى درووست دەکرد کە بەکاریدەهێنان بۆ خواردن و خواردنەوە. ئەم پرۆژەیە کاتێک دەستی پێکرد کە ئیتمار گیلبۆوا لە تەلئەبیبەوە چوو بۆ ئەمستەردام بۆ خوێندنی هونەر. کاتێک لە تەلئەبیب بوو ئیتمار گیلبۆوا بەردەوامبوو لەسەر خۆراکی مێدیترانی ، وەک سەوزەو زەیتوو ن و حمچ. بەڵام کاتێک کۆچی کرد بۆ هۆڵندا خوی خواردنی گۆڕدرا بۆ گونجاندن لەگەڵ کەشوهەوای ساردی ئەمستەردامدا. پاش ئەم گەشتە بۆ ئەمستەردام ، گیلبۆوا دەستی کرد بە خواردنی خۆراکەکانی وەک : پەنیر و گۆشت و سترووپوافل. گیلبۆوا هەستی بە کاریگەرییەکانی ئەم گۆڕانکارییە کرد کە لە خوی خواردنیدا ڕوید ا بۆیە پێخۆشبوو ئەو شتانە تۆماربکات کە دەیانخوات بۆ تێگەیشتن لە هەڵبژاردنەکانی و کاریگەریەکانیان. بە درێژایی ساڵێک دەفتەرو قەڵەمێک هاورێ ی بەردەوامی گیلبۆوا بوون بۆ تۆمارکردنی هەرشتێک کە گیلبۆوا قوتی ئەدا. وە یاسایەکى بۆخۆی دانا کە ئەویش ئەوەبوو نابێت سەیری داتا تۆمارکراوەکان بکات تاوەکو ساڵ کۆتایی دێت. گیلبۆوا وتی، " نەمئەویست سیستەمی خواردنەکەم بگۆڕم لە نیوەى پرۆژەکەدا." هەر لەبەر ئەمەش بوو کە سەیری داتاکانی نەدەکردەوە. لەکۆتاییدا گیلبۆوا سەیریکرد تۆمارێکی گەورەی خۆراکە بەکارهاتووەکانی لەبەردەستتدابوو. لەم کاتەدا کێشەى خستنە بەرچاوی ئەم تۆمارەى هەبوو. " ئارەزووم ئەکرد ئەوە ببینم کە لە چی دەچێت ئەگەر ٣٦٠ ی خۆراک بێتە بەرچاو لەیەک شوێندا." بۆیە دەستی کرد بە دروستکردنی هاوشێوەی ماددە خۆراکیەکان لە قاڵبی گەچ و پاشان سپی کردنیان. بەم جۆرە ئەیتوانی دانەی دووەم لە هەر ماددە خۆراکیەک بە دەست بهێنێت کە بەکاری هێنابوو. بۆ خواردنەوەکانی وەک شەراب و ئاو ، ژمارەی ئەو گاڵۆنانەى ژمارد کە لە ماوەی ساڵەکەدا خواردبویەوەو پاشان ئەم لێکدانەوەیەی گۆڕیە سەر شێوەى بوتڵ و قوتوو. گەڵای قەڕنابیتەکانى بڕی بۆ بەرهەمهێنانی شێوەی دیاریکراو. وەهەروەها بۆڵە ترێکانی پێکەوە نووساند بۆ دروستکردنی هێشووی تەواو، وە سەوزەى لاستیکی دروستکرد بۆ هەمبەرگرەکانی . بۆ پاین ئەپڵەکان ، رووەکی کەکتەسی بەکارهێنا لەبری گەڵای ڕووەکەکان. " بە تەواوەتی لە پاین ئەپڵ دەچوو ، بگرە جوانتریش، " گیلبۆوا وتی. گیلبۆوا هەر ٦٠٠٠ پەیکەرەکەی لە ژوورێکدا دانا لە شێوەی سۆپەرمارکێتێکدا کە وەک دەریایەکی سپی تەماشاکەرانی سەرسام کردبوو. هەموو پەیکەرەکان بۆ فرۆشتن دانرابوون بە جۆرێک 70% پارەی ئەم پێشەنگایە بۆ ئەو ڕکخراوە خۆراکیەکان دەبوو، وەک رێکخراوی International Fair Food و Youth Food Movement. ئەم پرۆژەیە کارێکی زیرەکانەی گیلبۆوا بوو بۆ بیرخستنەوەى مرۆڤەکان کە ڕۆژانە چەند خۆراک دەکەنە لەشیان بەبێ هیچ بیرکردنەوەیەک. گیلبۆوا دەڵێت کە ئەم پرۆژەیە بیرو بۆچون و هەڵسوکەوتی لە بارەی بەکاربردنی خۆراکەوە گۆڕیوە. ئاماژەی بەوەدا کە خواردنی گۆشتی کەمکردۆتەوەو لەبەرامبەردا زیاتر گرنگی بە خواردنی سەوزە دەدات . وە هەروەها گیلبۆوا بەکارهێنانی خواردنەوە کحولییەکانیشی بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمکردۆتەوە . سەرچاوە : wired.com