بەشی سێهەم و کۆتایی
ئامادەكردن و وەرگێڕان : سەلیم جەمال
چاوشی:"حەسەن زیرەك بۆ من هەمووكات پڕ بایەخ بووه هەرچەند لەوانەیه دەنگی زۆر شاز نەبێت بەڵام تۆنی دەنگ و هەست و بەیان كردنی ئەو بێ وێنەیه و هەست یاخود ئیلهامم له ئەو وەرگرتووه، لەگەڵ ئەمەشدا زۆر زمانی كوردی تێناگەم ."
-كارەساتێك كه سەری هەڵدا چۆنێتی یا كوالیتی كارەكانی تۆ كەوته سەر سكه و میوزیكی پۆپی لۆس ئەنجلسی خسته پشوودان یاخود وەلا نرا؟
-میوزیكی "چنگیز" كه هێشتا بڵاو نەبۆتەوه دواهەمین بەرهەمی دا دەگیرسێنێ و گوێی لێ دەگرین كەوا شیعری ئاماژەی تایبەتی هەیه. دەڵێت هێشتا ئاماده نەبووه و له دەست "بهروز صفاریان" كاتی ئامادەكاری و تەواو بون دایه و بیستومانه كەوا ماكێته و تەنیا هەندێ ئاكۆرد ژێم وەرگرتووەو لەسەر ئەو پرۆڤەم كردووه و خوێندوومه.
-میوزیكەكانت خۆت دروستی دەكەیت بەڵام كێ شیعرەكان هەڵدەبژێرێ ؟
-خۆم .
-دەڵێیت لەنێو دەرونی خۆت دایت و ئازارەكانی خۆت ئەخوێنیت, چۆن شیعر گونجاوی حالی تۆ دەبێت و كەلامی بۆ سەر دڵی تۆ دەنیشێت ؟ چ كەسێك شیعر به تۆ دەدات ؟
-لەگەڵ شاعیر گفتوگۆ دەكەم و بۆی شرۆڤه دەكەم كه چیم دەوێ تا ئاوازی بنووسێتەوه ,من ئاواز دانەر یاخود گۆرانی دانەرم نییه بەڵام لەگەڵ "حسین صفا" گەوره بوومه و له گەنجێتی و سەردەمی سەربازی و.. لەگەڵ یەكتری دا بووین, هەڵبەته من پێشووتر شتانێكم دەنووسی بەڵام "حسین صفا" باشتر دەینووسی و بینیم كەوا باشتره شیعرەكانی ئەو بخوێنم، بەڵام به ئەو دەڵێم كه چیم دەوێت و هەندێک جار لە نێو شیعرەكانی دا هەندێ نمونه دەدۆزمەوه كەوا لەم بارودۆخەی كه هەمه یا ئەوەی كه دەمەوێت نزیكه و هەڵیدەبژێرم, ما باقی دیكەش هی "مۆلانا"ن كەوا كاری لەسەر دەكەم .
-لەنێو ئەلبومی نوێتان واتا "چنگیز" له شیعرەكانی مۆلانا خوێندووته ؟
-بەڵێ, سێ تراكم هەیه كه له شیعری مۆلانا یه وه له لایەكی تریش ماوەیەكی زۆر لەسەر حافظ كارم كرد بەڵام لەگەڵ میوزیكی من پەیوەست یاخود گونجاو نییه .
-لەنێو ئەلبومی "من خودێن سیزدەم" چ كەسێك ئاواز دەخوێنێت ؟
- "حجت اشرف زاده"
-چی وایكرد كەوا لەگەڵ سینا سرلك لەنێو گۆرانی "مینا" دا پێكەوه كار بكەن ؟
-سینا باش ئاواز دەخوێنێت و خۆی پێشنیاری ئەوەی دا, ئەزانی خۆی ئیتر میوزیكی سونەتی یا ڕەسەن وەڵام دەرەوه نییه و بەم شێوەیه سەرناگرێ,سیناش كارەكانی تری ئەنجام داوه
بەشی یەکەم
بەشی دووەم