شەش ڕێسای نووسین لای چیخۆف

15/07/2015    07:01

شەش ڕێسای نووسین لای چیخۆف 


Têkst

لە ئینگلیزییەوە: هەژار عوسمان


لە سەرەتای کاری نووسینییەوە، ئەنتۆن چیخۆف بە ڕەسەنایەتییەکەی ناسراوەتەوە. هەر لەبەر ئەوەش بوو ''لیۆ تۆڵستۆی'' بە چیخۆفی دەگوت ''هونەرمەندی بێوێنە... هونەرمەندی ژیان.''

چیخۆف لەمەڕ ڕۆژەڤەکان و پێوەندیی نێوان خەڵکی لە شارۆچکەکان و لادێکاندا دەینووسی. چەندین تەکنیکی هەمەجۆری بەکار دەبرد، لەوانە؛ چوونەپێشی خێرای ڕووداو و هەڵبژاردنی وشەی سادە و وێنای ئەدەبی، خولقاندنی کارەکتەر و پیشاندانی باری دەروونییان. ستایڵی چیخۆف لە چیرۆکگەلێکی وەک ''خانم و تووتکە سەگ'' و ''ڕاوکەر''ـدا بنیاتی فۆرمێکی نوێی ئەدەبی بوو، کە لەلایەن نووسەرانی دیکەی ئەو ڕۆژگارەوە بە ئینتیباعی وەسف دەکرا.

لەو نامانەی کە لە سەردەمی نووسینیدا ناردوونی بۆ هاوچەرخەکانی خۆی، هەر بۆ نموونە ماڵباتی خۆی، چیخۆف زۆرجار باسی شێوەی نووسین و بیرۆکەکانی خۆی لە کاتی ڕەشنووسی چیرۆکەکەدا کردووە. ئامۆژگارییەکانی ئەو، کە لە ساڵی ١٨٠٠ـەکاندا بووە، هیشتاکونێ پێبەستی ئەم سەردەمە و ئێستایە. لە ١٠ی ئایاری ١٨٨٦ـدا، لە نامەیەکیدا بۆ ئەلێکساندەری برای، کە ئەویش نووسەر بووە، چیخۆڤ باسی شەش ڕێسا دەکات کە دەبنە هۆی بنیاتی چیرۆکێکی باش.

١.  درێژدانەدڕیکردن لەبارەی بابەتە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان
٢. بابەتیبوونی تەواوەتی
٣. وەسفی ڕاست و دروستی کەسایەتی و شتەکان
٤. کورتبڕیی لەڕادەبەدەر
٥. هاوسۆزی و هاودڵی
٦. جوامێری و چاونەترسی و ڕەسەنایەتی: ڕاکردن لە کڵێشە و چەمکی مشتومڕلەسەر



سەرچاوە: onewildword








هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw