ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
دوای وەرگێڕانی چەند بەرهەمێکی گەورە نووسەری ڕوسی ئەنتوان چێخۆڤ نووسەر و وەرگێڕ حەمە کەریم عارف کتێبێکی گرنگ دەربارەی چیخۆڤ بە بەراورد لەنێوان دوو دەقی فارسی و عەرەبی دەکات بە کوردی. ناونیشانی ئەم کتێبە بریتییە لە "چیخۆڤ" کە نووسینی هێنری ترۆیایە و دەربارەی ژیان و بەرهەم و شێوازی نووسینی چیرۆک و شانۆنامەکانی چیخۆڤە. ئەم کتێبە بەقابەرە گەورەیە و سەرچاوەیەکی گەلێک گرنگە بۆ ئاشنا بوون بە زۆر لایانی چێخۆڤ، وەرگێڕێ کتێبەکەش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کتێبخانەی کوردی تا ئێستا سەرچاوەی وا دەوڵەمەند و چڕ و پڕی بەخۆوە نەدیتووە.
سەبارەت بە وەرگێڕانی کارەکانی چیخۆڤ و ئەم کتێبەی هێنری ترۆیا نووسەر و وەرگێڕ حەمەکەریم عارف بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "به‌نده تا ئێستا کۆمه‌ڵێک چیرۆکی چیخۆفم که وابزانم دوازده چیرۆکی هه‌ڵبژارده‌یه، له ژێر سه‌ر ناڤی [زنده‌خه‌ون] له‌گه‌ڵ نۆڤلێتی [قاوشی ژماره شه‌ش]دا بڵاو کردووه‌ته‌وه، هەروەها سه‌ربوردنامه‌یاکیم پاچڤه کردووه و داومه به ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م. هه‌ڵبه‌ته ۱۲ چیرۆکه‌که هه‌لبژارده‌ن. نۆڤلێێته‌که له شاکاره‌کانی چیخۆفه و سه‌ربوردنامه‌که‌ش، سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌ره ڕه‌نگین و زه‌نگینه له‌سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی، شه‌خسی، هونه‌ری چیخۆف و له لایه‌ن هنری ترویاوه نووسراوه و به‌نده به به‌راورد له نێوان دوو ده‌قی فارسی و عه‌ره‌بیه‌وه پاچڤه‌م کردووه و به دڵنیاییه‌وه ده‌یڵێم، کتێبخانه‌ی کوردی تا ئێستا سه‌رچاوه‌ی وا ده‌وڵه‌مه‌ند و چڕ و پڕی به خۆوه نه‌دیتووه".
دەربارەی گرنگی چیرۆکەکانی چیخۆڤ لەناو ئەدەبی جیهاندا حەمە کەریم عارف دەڵێت: "هه‌ڵبه‌ته چیخۆف یه‌کێکه له چیرۆکنووسه هه‌ره دیاره‌کانی رووسیا و جیهان. له بواری چیرۆکی کورتا خاوه‌نی رێبازی تایبه‌تی خۆی بووه و به یه‌کیک له دامه‌زرێنه‌ره هه‌ره گه‌وره‌کانی چیرۆکی کورت ده‌ژمێردرێ و پاشان بوو به قوتابخانه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی ئه‌وتۆ که له‌سه‌رانسه‌ری دنیادا په‌یره‌وانی خۆی هه‌بووه و هه‌یه. چیرۆکی ئه‌م که‌ڵه نووسه‌ره بریتیه له شیکردنه‌وه‌یه‌کی قوڵی ته‌بیعه‌تی به‌شه‌ر.خوێندنه‌وه‌یه‌کی هونه‌ریانه‌ی مجێزی مرۆڤه.. که‌شفکردنی نهێنی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به کورته‌یه‌کی ده‌قه‌کانی چیخۆف، بوونیکی به‌شه‌ری هێنده زندوویان له خۆ گرتووه که ژیانیان لیوه هه‌ڵده‌قوڵێ.. چیرۆکه‌کانی چیخۆف، هینده هه‌ستیارن، نایه‌نه گێڕانه‌وه، بۆیه خوێنه‌ر ده‌بێ به‌خۆی بیانخوێنێته‌وه، به روح ده‌گه‌ڵیاندا بژی، ، پێشوه‌خته خۆی به‌وه بارگاوی کردبێت که خوێندنه‌وه هونه‌ره، هونه‌ری که‌شفکاریه، هونه‌ری گه‌ڕانه به دوای که‌شفکردنی ئه‌زموونێکی ئه‌ستاتیکی باڵادا، گه‌ڕانه به دوای له‌زه‌تی ئێستاتیکی دا".
حەمە کەریم عارف ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە یادی ١١١ ساڵەی ئەنتوان چیخۆڤدا شانازی بەوەوە دەکات کە ئەم بەشدارییە بچووکەی لە ناساندنێکی چکۆلەی چیخۆڤ و دنیای چیخۆڤدا هەیە.