پیاوێک لە شیعر و یاخیبوون: کتێبێک دەربارەی محەمەد ماغوت

16/07/2015    07:00

پیاوێک لە شیعر و یاخیبوون: کتێبێک دەربارەی محەمەد ماغوت 


Têkst

ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
 
"پیاوێک لە شیعر و یاخیبوون" ناونیشانی کتێبێکە دەربارەی شاعیر و نووسەری ناوداری عەرەب محەمەد ماغوت کە نووسەر و وەرگێڕ هەورامان وریا قانع کاری ئامادەکردن و وەرگێڕانی بۆ ئەنجامداوە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە چاپ و بڵاوبکرێتەوە. ئەم کتێبە پێکدێت لە کۆکردنەوە و وەرگێرانی کۆمەڵێک نووسینی جیاواز دەربارەی ماغوت هاوکات چەندین نووسینی ئەو شاعیرەی لەخۆ گرتووە.
 
دەربارەی ئەم کتێبە هەورامان وریا قانع بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "هەوڵمداوە لەم کتێبەدا ماغوت وەک مرۆڤ و وەک شاعیر بە خوێنەر بناسێنم، هەروەها كتێبەكه زیاتر تیشك دەخاتە سەر ژیانی ماغوت، لەكەڵ وەرگێڕانی هەندێ لە شیعرەكان و وتە بەناوبانگەكانی."
ڕوونیشیکردەوە: "لەهەر دیوانێكی ماغوت دا چەند شیعرێكیم وەرگێڕاوە. هەروەها چەند وتارێكیم لە كتێبی "سأخون وطني"ی وەرگێڕاوە. ئەمە جگە لەوەی لە ڕێگەی نوسینێكەوە كە وەرگێڕانە، بەراوردێكم كردووە لە نێوان ماغوت و برۆمیسۆس  [لە ئەفسانەی یۆناندا ئاگر بۆ مرۆڤەكان دەدزێ] لەگەڵ دوو چاوپێکەوتن و چەند وتارێك كە دوای مردنی ماغوت لەسەر ماغوت نوسراون."
 





هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw