لە فارسیەوە: سبحان یعقوب پاش ١٤٥ ساڵ ئۆپێرای " ئۆثێلۆ" “Othello” بەرهەمی جواکینۆ رۆسینی ئاواز دانەری ئیتاڵی لە ئۆپرا خانەی لاسکالای میلان بەڕێوە چوو. ئەم بەرهەمە یەکەم جار لە ساڵی ١٨١٦ لە نایل نمایش کرا، رۆسینی ئەم ئۆپرایەی ٧٠ ساڵ پێش لە ریوایەتەکەی جوزیە وردی شاکارەکەی شکسپێر دروست کردووە. خوان دیەگۆ فلۆرێز هونەرمەندی ٤١ ساڵەی خەڵکی پێرو کە یەکێکە لە باشترین دەنگە تەنوریەکانی ئەم نەوەیە، ئەو لەم نمایشەدا ڕۆلی رۆدریگۆ دەبینێت و دەڵێت: "رۆسینی دەپەرەستم، مۆسیقای ئەو وەکو شامپاین وایە، هەمیشە تازە، جوان و کاریگەرە، رۆسینی ئۆپراکەی بۆ هونەرمەندە تایبەتیەکانی ئۆپرا نوسیوە وە ئێمەش پێویستە کە بەجۆرێک لە سەر ڕێچکەی ئەوان بەردەوامبین لە دڵەوە حەزم دەکرد کە لە یەکێک لە نمایشەکانی " ئۆثێلۆ" دا بەشداری بکەم و ببینم کە دەنگی تەنوری کە رۆسینی مەبەستی بوو چۆن ئەم نمایشە دەکات و دەخوێنێت ." ئۆلگا پرتیاتکۆ ، هونەرمەندی ڕوسی دەنگی سوپرانۆ دەڵێت: "رۆسینیم خۆش دەوێت و شاکارەکانی رۆسینی بەشێکی گەورەی ئەو کۆمەڵە ئیشانەیە کە دەیکەم بۆ نواندن لە یەکێک لە ئیشەکانی رۆسینی دەبێ بە تەواوی ئامادە بیت ، ئاوازەکانی ئۆپراکانی رۆسینی وەکو وەرزش وایە دەبێت دەنگت بە تەواوی کراوە بیت ." سەرچاوە : euronews.com