لە فارسیەوە: سبحان یعقوب
هۆشەنگی کامکار سەرپەرشتیارو ئاواز دانەری گروپی مۆسیقای کامکارەکان ڕایگەیاند کە پارچە موزیکێکی بۆ کوردەکانی کوردستانی باکور دەڤەری بۆتان ئامادە کردووە کە بەم زوانە بلاو دەکرێتەوە. لەم پارچەیەدا ١٠ هونەرمەندی ئەو دەڤەرە مۆسیقای فۆلکلۆری خۆیان دەخوێنن و "هۆشەنگی کامکار" بە بەکار هێنانی ئاوازەکانی کوردی دەیکات بە ئۆرکێسترای سەمفۆنیک.
سەرپەرەشتیاری گروپی کامکارەکان لە بارەی ئەم پارچە مۆسیقایەوە دەڵێت: " ئەو هونەرمەندانەی کە لەم پارچە مۆسیقایەدا هەن هەموویان یەکێکن لە باشترین هونەرمەندەکانی فۆلکلۆری کوردی کە ئەم پارچە مۆسیقایەیان بە ستایلی خۆیان و بەشێوازی جیاجیا خوێندبوو. وە من ئەمانەم بە شێوازی (پۆلی فۆنیک) تێکەڵ کرد و دامڕشتنەوە، وە ئێستاش زۆر حەزدەکەم کە هونەرمەندەکانیش کە ئەم پارچەیەیان خوێندوە گوێیان لێبێتەوە دوبارە هەرچەن ئیشەکە زۆر لەوەی کە ئەوان خوێندوویانە جیاواز دەرچووە. واتە وشەکانیانم لە هەندێ شوێندا بڕیوەو لە هەندێ شوێنیش درێژم کردونەتەوە و لە هەندێ شوێنیش تێکەڵم کردوون بۆ ئەوەی کە میلۆدیەکە بە شێوەی (پۆلی فۆنیک) دەربچێت."
ئەو هەروەها دەڵێت : "لەم بەرهەمەدا ئۆرکسترا ڕۆڵێکی زۆر گرنگی بینیوە و توانیویەتی جەوێکی نوێ لە مۆسیقادا بخوڵقێنێت".
هۆشەنگی کامکار لەم چەند ساڵانەدا بەرهەمی زۆری ئامادە کردووە بەتایبەت لە بارەی ڕوداوەکانی جەنگەوە کە بۆ نمونە دەتوانین باس لە بەرهەمێک بکەین کە بۆ خەڵکی هەڵەبجەو خوڕەمشەهری ئێرانی ئەنجامداوە.
بۆ ئەو مۆسیقا تەنها بەرهەمهێنانێکی ئاوازی خۆش نییە، بەجۆرێک بانگەوازی مرۆیی و کۆمەڵایەتیە، بۆیە لەم بارەیەوە دەڵێت: "هەموو مرۆڤەکان بۆ من ئازیز و بەڕێزن، بە بێ گرنگیدان بە ڕەگەز و بیرو بڕواکانیان، لە کاتێکا کە کارەساتێک وەکو ئەوەی عێراق و سوریا خەریکە ڕودەدات دڵی هەموو مرۆڤێک ژان دەکات و هونەرمەند قەد ناتوانێت گوێیان پێ نەدات و گرنگ نەبن بەلایەوە."
سەرچاوە : www.musicema.com
