ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
موزیسیانی کورد توانا خورشید کتێبێکی دەربارەی فێرکاریی شێوازی ژەندنی ئامێری عود بڵاوکردەوە. کتێبەکە بەناونیشانی "شێوازی ژەندنی عود"ـە کە بە قەبارەی A4 لەلایەن چاپخانەی کارۆوە لەسەر ئەرکی نووسەرەکەی، چاپ و بڵاوکراوەتەوە، ئەم کتێبە لە چەند بەرگێک پێکدێت و لە ئێستا بەرگی یەکەمی لە کتێبفرۆشییەکان دەستدەکەوێت.
دەربارەی ئەم کتێبەی، موزیسیان توانا خورشید بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "كتێبی (شێوازی ژه‌ندنی عود) كتێبێكی فێركاری شێوازی ژه‌ندنی ئامێری عوده، ئه‌م كتێبه له چه‌ند به‌رگێك پێكهاتووه و ئه‌مه‌ی كه ئێستا له‌به‌ر ده‌ستدایه به‌رگی یه‌كه‌مه كه بۆ ئاستی سه‌ره‌تایی ژه‌ندن ده‌بێت، به‌رگه‌كانی تر له ئاینده‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه كه بۆ ئاستێكی پێشكه‌وتووتری ژه‌ندن ده‌بن."
وتیشی: "به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌شێكی سه‌ره‌تای كتێبه‌كه بریتییه له‌و تیۆره موزیكییه گرنگانه‌ی كه پێویسته فێرخواز بیانزانێت هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گه‌ر بیه‌وێت فێری ژه‌ندنی ئامێرێك ببێت، و به‌شێكی تری كتێبه‌كه‌ش بریتیه له شیكردنه‌وه‌ی ئامێری عود له‌ڕووی مێژوویی و فیزیای ده‌نگی و شێوازه‌كانی په‌نجه دانان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك وێنه بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان به شێوه‌یه‌كی زۆر درووست. هەر لەم کتێبەدا ٢٠٥ ڕاهێنانی جۆرا و جۆر بۆ نه‌رم كرنه‌وه‌ی په‌نجه‌كان و پێگه‌یاندنی ژه‌نیارێك له‌گه‌ڵ نموونه‌ی چه‌ند مه‌قامێكی ڕۆژهه‌ڵاتی گرنگ كه له كوردستاندا به‌كاردێن بوونی هەیە. "
ئەو موزیسیانە ئاماژە بە سادەیی نووسینی ئەم کتێبە دەکات و دەڵێت هەموو کەسێک دەتوانێت سوودی لێ ببینێت گەر مامۆستاشی نەبێت، سەبارەت بە پەیامی ئەو لەم کتێبەدا توانا خورشید دەڵێت: " ته‌نیا په‌یامم لەم كتێبه‌دا ئه‌وه‌یه كه زۆر پێم خۆشه و مه‌به‌ستمه بتوانم یارمه‌تیده‌ری هه‌ر كه‌سێك بم تاكو به شێوه‌یه‌كی زانستی و درووست فێری ژه‌ندن ببێت له ڕێگه‌ی ئه‌م كتێبه‌وه، چونكه تا ئێستا هیچ جۆره كتێب و سه‌رچاوه‌ی زانستی نه‌بووه ده‌رباره‌ی ئامێری عود، ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌نگاوه نرابێت له‌و بواره‌دا."

توانا خورشید