لە ئینگلیزییەوە: سرور محمد کاسەی زیرەک Penetrating Bowl بەرزی ٣٠٠ ، پانی ٨٥٠ ، قوڵی ٥٥٠ سم کەرەستەکان: تەناف ، وایەر ، پەڕەی پلاستیکی ، کەتیرە، یوریا پێشانگای سۆلۆ زانکۆی کیۆتۆ بۆ هونەرو دیزاین ، گێیجیوتو-کان – یابان هونەرمەندی یابانی یاشوا ئۆنیشی Onishi Yasuaki لە تازەترین کاریدا دەمانگەڕێنێتەوە بۆ مێژوو. کارەکەی بە ناوی کاسەی زیرەک جۆرێکە لە کاری ئینستەڵەیشن کە نمایشکراوە لەگەڵ کارە گڵینە هەرە کۆنەکانی یابان کە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی جۆمۆن کە بە نزیکەیی دەکاتە ٣٠٠٠ ساڵ بۆ ٦٠٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا. ئەم پێشەنگایە لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٥ دا کرایەوە لە زانکۆی کیۆتۆ بۆ هونەرو دیزاین. لەم کارەدا تەنافە باریکەکان هەڵواسراوبوون بە سەقفەکەدا وە بە یەکەوە بەسترابوون بۆ ئەوەی شێوە گڵینەکان دەربکات. پەرەِیەک بە بنکی شێوەکانەوە لکێنرابوو . لە ناوەوە چەندەها شریت بە شێوەی ستوونی دڵۆپێنرابوون ، وە یوریای شل دەباری بەسەر هەموو کاسەکاندا تا شێوەیەکی کریستاڵی دروست بکات. ئەم شێوانە بە جۆرێک دەردەکەوتن وەک بڵێیت هێڵی نێوان چیاکان و ئاسمانە. ئاسۆیەکیان پێکدەهێنا بۆ ٧٥ پارچەى گڵینی کۆن کە لە ناو سنووقی شوشەدا لە تەنیشت یەک دانرابوون بۆ نمایشکردن. ئەم شێوە کریستاڵیە ناسکانەى کە لە تەناف و شریت پێکهاتبوون لە کەلێنەکانیانەوە دەفرەکان دەردەکەوتن کە دەیانبردینەوە بۆ ٦٠٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا. لەگەڵ ناتەواوی و کات و شوێن ئەم شێوانە دروست دەبن، بە جۆرێک خەیاڵ و هەستەکان شێوەکانیان زیندوو دەکردەوەو ژیانیان پێ دەبەخشین. ئەم پارچانە کە لەودیو کۆنترۆڵی مرۆڤەوە بوو، وای لەتەماشاکەران دەکرد لێکدانەوەیەکی قوڵ بۆ کارەکە بکەن . سەرچاوە: onys.net