ئامادەکردنی : ئاراس عەبدوڵڵا "دواهەمین هەناری دونیا"ی بەختیار عەلی لەماوەی ڕابردوودا لەلایەن وەرگێڕ مەریوان هەڵەبجەییەوە بۆ زمانی فارسی وەرگێڕدرا. ئەم ڕۆمانە پێشوازییەکی زۆری لێکراوە و لەماوەی ١٠ مانگدا ٤ جار چاپکراوەتەوە، وەرگێڕی ڕۆمانەکەیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات تا ئێستا وەرگێڕانی هیچ ڕۆمانێکی بیانیش ئەوەندە کۆڕی بۆ نەگیراوە لە شارە جیاوازەکانی ئێران. سەبارەت بەو کۆڕانەی کە تائێستا لە وڵاتی ئێران دەبارەی ئەم ڕۆمانە ڕێکخراوە، مەریوان هەڵەبجەیی وەرگێڕی ڕۆمانەکە بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: " لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چاپی چوارەمی وەرگێڕانی "دواهەمین هەناری دونیا" بڵاوکرایەوە، تا ئێستا چوار جار لە چوار ناوەندی جیای شاری تاران‌دا کۆڕی ڕەخنە و لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕۆمانە کراوە، کە تیایدا ستایشی زۆری ڕۆمانەکە و وەرگێڕانەکەی کراوە." وتیشی: " جگە لە تاران له شاره‌کانی مه‌ریوان، کرماشان، هه‌مه‌دان، ڕه‌شت و هەروەها لە سێ ناوه‌ندی جیای شاری که‌رج کۆڕی بۆ به‌ڕێوه‌چووه. تائێستا وه‌رگێڕانی هیچ رۆمانێکی بیانیش هێنده له شاره جیاوازه‌کان کۆری بۆ نه‌کراوه و ستایش نه‌کراوه. بڕیاریشە لە مانگی ئاییندەدا کۆڕی نوێ لەبارەی ڕۆمانەکەوە ڕێکبخرێت." ڕوونیشیکردەوە: "هۆکاری پێشوازییه‌که سه‌رکه‌وتوویی رۆمانه‌که بوو، له ستاراکچه‌ر و کاره‌کته‌ر سازی و ئه‌ندیشه‌و و دونیابینی و ناوه‌رۆکه‌وه تا ئاستی باشیی وه‌رگێرانه‌که تا ئه‌و را‌دده‌یه که نوسه‌ره‌که‌ی وه‌ک دیارده‌یه‌کی ده‌گمه‌نی ڕۆژه‌هه‌ڵاتی ناوه‌راست باسکرا."