لە ئینگلیزییەوە: سرور محمد لە ساڵی ٢٠١٣دا خوێندکارانی زانکۆی ماریبۆر لە سلۆڤینیا ئامێرێکی چاپکردنی سێ دووریان (3D) دیزاین کرد کە بە ناوی " سەوز دەرنوس بکە " ناسێنرا. بەهۆی بەرهەمی ئەم دەرنوسکارەوە گژوگیا دەتوانێت گەشە بکات. ئەم ئامێرە لە لایەن ماجا پێتێک ، تینا زیدانسێک ، ئورساک سکازا ، دانیکا ڕۆزینچیک و سیمۆن ترزانەوە دروستکرا. ئەم داهێنانە دەتوانێت گیراوەیەکی خاکی چاپ بکات لە زۆر شێوەو قەبارەی جیاوازدا. دەتوانرێت سودێکی زۆر لەم ئامێرە وەربگیرێت بۆ دیزاینکردنی ناوەزەیی لە کاری باخەوانیدا. ئامێرەکە تێکەلەیەک لە خۆڵ ، تۆو و ئاو لەخۆدەگرێت نەک کانزاو پلاستیک. قوڕەکە شێوەی خۆی وەردەگرێت و بە تێپەڕبوونی کات گژوگیا گەشەدەکات لە ماددە ئەندامییە چاپکراوەکانەوە. زۆر شێوازی بەکارهێنانی ئەم ئامێرە هەیە, یەکێک لەو بەکارهێنانە بریتیە لە بەکارهێنانی لە نوسینی یەک ڕوودا بۆ نیشاندانی پیتەکان لە شێوە ڕازاوەکاندا. هەروەها ، ئامێرەکە لە توانیدایە لەسەر تەوەری زی دەرنووس بکات و وە کاسە و شیوە پەیکەریەکانی تر بەرهەم بهێنێت. ئەم تەنانە لە پێکهاتەکەیاندا تۆو لە خۆ ناگرن، بەڵکو چینێکی سەرەوەى گیایە کە بە شێوەیەک دەردەکەوێت وەک بڵیت لە ناو ئینجانەدا گەشەى کردووە. سەرچاوە: mymodernmet