لە فارسییەوە: سبحان یعقوب هەوادارانی ئەحمەدی شاملۆ شاعیری بەناوبانگی ئێرانی لەلایەن "ڕێکخراوی نوسەرانی ئێران"ەوە دەعوەت کران بۆ ئەوەی بەشدار بن لە یاد کردنەوەی پانزەهەمین ساڵیادی کۆچی ئەم شاعیرە. یاد کردنەوەکە لەسەر ئارامگاکەی لە ژێر سێبەری هێزە ئەمنییەکانەوە بەڕێوە چوو. "ڕێکخراوی نوسەرانی ئێران" ڕوونی دەکەنەوە کە:"هێزە ئەمنییەکان چەندین جار کۆبونەوەکەیان تێکداوەو ڕێکخەرانی کۆبونەوەکەیان ئاگادار کردۆتەوە کە کۆتایی پێ بهێنن و بڵاوە بە خەڵک بکەن." لەم بۆنەیەدا هەوادارانی چەند پارچە دێڕێک لە شیعرەکانی شاملۆیان خوێندەوە و بابەکی ئەحمەدی وتارێکی خوێندەوە دەربارەی ڕۆڵ و کاریگەری شاملۆ لە ئەدەبیاتی ئێران. "ڕێکخراوی نوسەرانی ئێران" ڕایان گەیاند :"هێزە ئەمنییەکان دەستیان گرت بەسەر کامێرای یەکێک لە ئامادە بووەکان کە وێنەی کۆبونەوەکەی دەگرت وە ئەمەش بوە هۆی ڕودانی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هەردوو لاو چەند گەنجێک دەستگیر کران." ئەحمەدی شاملۆ یەکێکە لە شاعیرە جێ پەنجە دیارەکانی شیعری ئێران کە پاش لە چەندین ساڵ ئازار و نەخۆشی لە ساڵی ٢٠٠٠ بە هۆی نەخۆشیەوە گیانی لە دەست دا، شایەنی باسە کە چەندین جار مەزارگەکەی لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە تێکدراوە. سەرچاوە : dw.com