ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
"گوڵی ساردۆنیا" دووەمین ڕۆمانی نووسەری تورک ئەلیف شەفەقە بە زمانی کوردی. ئەم ڕۆمانە لەلایەن وەرگێڕ محەمەد ئیسماعیل بۆ زمانی کوردی وەرگێڕدراوە و بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا لەلایەن ماڵی وەفایی چاپ و بڵاوبکرێتەوە، ناوەڕۆکی ڕۆمانەکە بریتییە لە پەروەردەکردنەوەی سەرلەنوێی دایکان و باوکان بۆ چۆنییەتی مامەڵەکردنیان لەگەڵ منداڵەکانیان.
دەربارەی ناوەڕۆکی ئەم ڕۆمانە محەمەد ئیسماعیل وەرگێڕی ڕۆمانەکە بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "گوڵی ساردۆنیا یان ساردۆنیا، یەکەمین ڕۆمانی ڕۆماننوسی ناوداری تورک ئەلیف شەفەقە بۆ منداڵان. ڕۆمانێکی پەروەردەییە بۆ پەروەردەکردنەوەی سەرلەنوێی دایکان و باوکان، تا بزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ منداڵیکانیان دەکەن."
وتیشی: "ئەلیف، لەم ڕۆمانەدا کە بەشێکی زۆری ئەزمونی ژیانی خۆیەتی لەگەڵ منداڵەکانی، ئەو پرسیارانەی منداڵان دەخاتە ڕوو کە دایکان و باوکان بەدەست وەڵامەکانیانەوە دەناڵێنن. هەروەک بەدوای وەڵامەکانیدا دەگەڕێت. لە زمانی کیژۆڵەیەکەوە کە ناوی "ساردۆنیا"یە، ئەلیف شەفەق گرفتەکانی دیالۆگی نێوان دایک و باوک و منداڵان دەخاتە ڕوو. ئەو هەژارییەی کە دایکان و باوکان هەیانە لەبارەی جیهانی منداڵانەوە، لەم ڕۆمانەدا ئاماژەی پێکراوە و بەدوای چارەسەرەکەیدا دەگەڕێت."