هێرمان مێلڤیڵ لەمەڕ هونەر

01/08/2015    18:15

هێرمان مێلڤیڵ لەمەڕ هونەر  


Têkst

و: هەژار عوسمان

ئالان دی بۆتۆن-ی فەیلەسووف لە کتێبی ''هونەر وەک دەوا''، یەکێک لە باشترین کتێبەکانی ساڵی ٢٠١٣، جەخت لەوە دەکاتەوە کە ''هونەر پەیمانی مانەوەی دەروونە بە یەکپارچەیی'' ئەلبێرت هوبارد لە یەکێک لە جوانترین پێناسەکردنەکانی هونەردا دەڵێت: ''هونەر شت نییە – هونەر ڕێگەیە''. بەڵام ئێمە چۆن خشتەکان دادەنێین تا ئەو ڕێگەیە خشتڕێژ بکەین و دەروون بنیات بنێین؟
لە کتێبی ''خوێنەر و نووسەر''ـدا، کە کۆلێکشنی چەندین تێڕامانە لەسەر ''تەکنەلۆژیای زمان و ئامانج و خواستەکانی مرۆڤ لە تەکنەلۆژیادا'' وتاری هەر یەکێک لەم زەبەلاحانە دەبیندرێ؛ شێروود ئەندرسن، ئێرنست هەمەنگوەی، فرانسیس بەیکۆن و هێنری دەیڤید سۆریۆ – ئەم تێڕامانە گرینگانە لە شیعرێکی هێرمان مێلڤیڵ بەناوی 'هونەر'ـەوە سەرچاوە دەگرن: 

هونەر
لە کاتژمێرە هێورەکانی دڵخۆشیدا ئێمە خەون دەبینین
لەمەڕ شکڵی شتانێکی بەجەرگی بێ لاشە.
ئەمما شکڵ پێ بەخشین، ژیانی پڕ ترپە دەیخولقێنێ،
ئەوەی شتە لەیەکنەچووەکان دەبێ بسازێن و بخرینە پاڵ یەکتر:
بڵێسەیەک بۆ توانەوە – بایەک بۆ جەمدکردن؛
نەخۆشێکی خەمگین – پڕوزەیەکی دڵشاد؛
بێفیزیی و سادەیی – شانازی و سووک سەیرکردن؛
غەریزە و توێژینەوە – ئەوین و ڕق؛
چاونەترسی – هەستی ڕێز. ئەمانە گشت دەبێ بسازێن،
هەروەتر یەکبوون لەگەڵ دڵی سۆفییانەی یەعقووب،
بۆ زۆرانبازی و بەربەرەکانێ تەک فریشتە – هونەر.

هەروەها لە کتێبی (خوێنەر و نووسەر)ـدا کە بەتەواوی لەناو خۆیدا چارەسەرێکە، دەتوانیت ڕۆتینە ڕۆژانە شیعرییەکانی مێلڤڵ-یش ببینیت، هاوشانی باشترین پێناسەکردنەکان لەبارەی هونەرەوە.

سەرچاوە: brainpickings





هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw