ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
بابەتی ڕەخنە لەنێو کایە هونەرییەکان هەمیشە جێگەی قسەکردن و گفتوگۆی هونەرمەندان بووە، لەنێو هونەری شانۆیشدا بەهەمان شێوە، ئەم پرسە چەندین قسە و باسی جۆرا و جۆری لەبارەوە دەکرێ و کراوە، لەم تەوەرەی سولی ئۆن وێبدا کە چەند شانۆکارێک بەشداریان تێدا کردووە، هەوڵدەدەین وەڵامی پرسیاری چییەتی ڕەخنە سەبارەت بە نمایشێکی شانۆیی، هەروەها ئەرکی ناوەندەکانی بواری خوێندنی شانۆ لەهەمبەر پرسی ڕەخنە و وەڵامی چەند پرسیارێکی تر بۆ خوێنەران بڵاوبکەینەوە، سێیەم شانۆکار لەم زنجیرەیەدا شانۆکاری لاو ڕاڤیار نەوزاد وەڵام دەداتەوە.
چۆن لە ڕەخنە دەڕوانن، گرنگی ڕەخنە بۆ کارێکی شانۆیی لەکوێدا دەبینن ؟
ڕه‌خنه بنه‌مای ناسینی خود و به‌رهه‌می خوده لای شانۆكار، به‌راده‌یه‌ك كه هه‌ر شانۆكارێك به‌تایبه‌تی ده‌رهێنه‌ر كه بنه‌مای زۆربه‌ی كاره‌كانه لێره، شانۆی ئێمه شانۆی ده‌رهێنه‌ره، زۆر پێویستی به ره‌خنه‌گرێك هه‌یه تا خودی خۆی بناسێت یان خۆی ئه‌نجامی كاره‌كه‌ی خۆی ببینێت له‌چاوێكی تیژی كه‌شفكه‌ر كه بتوانێت په‌ی به‌وشتانه‌ش ببات كه ئه‌و نه‌یتوانیوه په‌ی پێببات، من بروام وایه یه‌كێك له‌وهۆكاره زۆر ڕوونانه‌ی كه ده‌بینین ده‌رهێنه‌ره زۆر باشه‌كانیشمان به‌هه‌ڵه‌دا ده‌ڕۆن نه‌بونی ئه‌م ره‌خنه‌گره‌یه كه گرنگه به منی شانۆكار بڵێت وریابه یان ئه‌م ئه‌زمونه‌ت ئه‌وه‌ی نوقسان بوو یان كه‌شف بكات له‌ناو كاره‌كه‌دا، تا شانۆكار وه‌كو له‌سه‌ره‌تاوه وتم خۆی بناسێت و توانای خۆی ببینێت بۆئه‌وه‌ی نه به چه‌پڵه‌ی موجامه‌له هه‌ڵخه‌ڵه‌تێت و نه به دژیاتی كردنی رقاوی بروخێت.
وەک دەزانین ڕەخنەگری هونەریی "شانۆیی"مان نییە، ئەگەریش هەبێت لە چەند هەوڵێکی زۆر کەم و لە بازنەیەکی تەسکی ئەو هەوڵدانە تێپەڕ ناکات، بەڕای بەڕێزت هۆکاری ئەمە چییە و چۆنە؟
كێشه‌ی گه‌وره‌ی شانۆكاری كورد ئه‌وه‌یه كه ده‌یه‌وێت له‌خۆوه هه‌موو شتێكی هه‌بێت به‌بێ هه‌وڵدانی جدی، تۆ ده‌زانی ئێستا هه‌رشانۆكارێك به‌ئاسانی ئه‌توانێ سه‌رجه‌م ئه‌زمونه نوێیه‌كان و هه‌تا كۆنه‌كانی دنیای شانۆش ببینێت له‌رێگه‌ی ئه‌نته‌ر نێته‌وه، به‌ڵام بۆ واناكه‌ن! ته‌نها چه‌ند شانۆكارێکی دیاریكراو ئه‌وه ده‌كه‌ن و زۆر به‌ڕونیش به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌وان جیا ده‌كرێنه‌وه له‌وانی تریان، ئیدی چۆن شانۆكاری ره‌خنه‌گر دروست ببێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كه به‌و ئاراسته‌یه بێت بۆچی خودی ره‌خنه‌گری شانۆیمان نییه؟ ئه‌وه به‌دڵنیایه‌وه وه‌ڵامه‌كه‌ی زۆر ئاسانه به‌وه‌ی كه ئێمه هه‌تا ئێستاش شانۆیه‌كی زیندوومان نییه كه مانگی دوو نمایش یان سیانی هه‌بێت، ئیدی چۆن ڕه‌خنه‌گر دروست ده‌بێت .
هەر سەبارەت بە پرسی ڕەخنە و ڕەخنەگر، کاری ناوەندەکانی خوێندنی شانۆ "ئەکادیمیا و پەیمانگاکان" چۆن دەبینن لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەم بابەتە؟
من په‌یمانگای هه‌ڵه‌بجه‌م ته‌واو كردووه، ده‌توانم بڵێم ئه‌وكاته په‌یمانگای هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌رجه‌م په‌یمانگاكانی دیكه‌ی ناوچه‌كه كه من ئاگاداری زۆربه‌یان بووم زۆر جدی تر بوو، به‌ڵام ئه‌وپه‌یمانگایه بۆخۆی كاره‌ساتێك بوو، لێره‌شه‌وه ئه‌توانم وێنه‌ی په‌یمانگاكانی دیكه‌ش بكه‌م، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ده‌مه‌وێت پێت بڵێم كه ئه‌وه ئه‌ركی فێرخوازه كه خۆی به‌دوای شانۆدا بروات نه‌ک مامۆستاكه‌ی، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه له سیستمی خوێندنی په‌یمانگاكانی ئێستا موسته‌حیله هه‌رگیز نیو ڕه‌خنه‌گری شانۆیی دروست ناكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فێرخواز ته‌نها یه‌ك ساڵ كه كۆتا ساڵیه‌تی به‌ناچاری یه‌ك ڕه‌خنه ئاماده ده‌كات بۆ یه‌ك كار و تە‌نها ئه‌وساڵه یه‌ك وانه به‌و ناوه‌وه ده‌خوێنێت، ئیدی چۆن فێر بێت، كێشه‌ی په‌یمانگا و زانكۆكان نه فێرخوازه نه مامۆستا به‌ڵكو سیستمه كه خه‌ریكه ته‌نانه‌ت ئاكته‌ر و ده‌رهێنه‌ریش به‌رهه‌م ناهێنێت چ بگات به ڕه‌خنه‌گر!
ڕەخنە و زەمینەسازی بۆ دروستکردنی پانتاییەک کە ڕەخنە کاری ڕاستەقینەی خۆی تێدا بکات چۆن دروست دەبێت؟، ئەم هەوڵە تەنیا بە هەوڵی رەخنەگر دەیبینن یاخود هونەرمەندەکانیش؟
به‌دڵنیایه‌وه هه‌وڵی هونه‌رمه‌نده شانۆكاره‌كانه من ئه‌وه‌ندەی ته‌ماشای ئاسۆی ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌م كه‌م ده‌بینم یان ڕه‌نگه هه‌رنه‌یبینم كه هه‌وڵێكی ئه‌كادیمی و زانستی بۆ ره‌خنه له‌ده‌ره‌وه‌ی شانۆكاران هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌بێت ئه‌وا به‌دڵنیایه‌وه ئه‌بێت سه‌رجه‌م شانۆكاران هاوكاری ئه‌وكه‌سه بن . با من زۆر به‌ڕاشكاوانه پێت بڵێم لێره‌دا ئێمه واتا "شانۆكاران" خۆمان نه‌خۆشین و خۆشمان ده‌رمان، خۆمان نه‌خۆشیین به‌وه‌ی كه من تائێستا زۆر به‌ده‌گمه‌ن شانۆكارێكم دیوه كه ئه‌و بیروبۆچونه سه‌رزاریانه وه‌ربگرێت كه له هاوڕێیه‌كیه‌وه سه‌باره‌ت به‌كارێكی وتراوه، لێره هه‌موومان ده‌مانه‌وێت هه‌مووان كاره‌كانمانیان به‌دڵبێت و ناشمانه‌وێت گوێمان له‌ئه‌وه‌ش بێت كه كاره‌كانمانیان به‌دڵ نییه، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش بێت و ڕه‌خنه‌یه‌كی ته‌نانه‌ت زاره‌كیش بگرێت ئه‌وا ئێمه ده‌یشكێنین و هه‌وڵی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توندی ده‌ده‌ین و به‌جاهیل و نه‌زان و نه‌خۆش ناوی ده‌به‌ین، "ئایا ئه‌مه خۆی بۆخۆی نه‌خۆشیه‌كی كوشنده نییه كه بووه‌ته هۆی كوشتنی ده‌نگی ره‌خنه؟" خۆشمان چاره‌سه‌رین به‌وه‌ی كه ئیدی ده‌بێت لێره‌وه ده‌ست پێبكه‌ین و گوێ بۆرای جیاوازی ئه‌وانی دیكه بگرین هه‌تا ئه‌گه‌ر قسه و نووسینی ئه‌وانی دیكه به‌دڵی ئێمه و كاری ئێمه نه‌بوو.
دیلمان سەڵاح لە تەوەری ڕەخنە و شانۆدا، لێرە کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی
دانا ڕەئووف لە تەوەری ڕەخنە و شانۆدا، لێرە کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی