سولی ئۆن وێب ئەو گیانلەبەرانەی هەڕەشەی لەناوچونیان لێ دەکرێت بووەتە پرسێکی جیهانی، ئەم بابەتەش گرنگییەکی زۆری پێدرا لە کۆتایی هەفتەی پێشوو لە نیویۆرک . لە ئێوارەی شەممە بۆ ماوەی 3 کاتژمێر لە رووی پێشەوەی تەلاری (Empire State) ١٦٠ وێنەی ئەو گیانلەبەرانە پیشاندران کە هەڕەشەی لە ناوچونیان لەسەرە و ژمارەیان لە کەمبونەوەدایە. پیشاندانی ئەم وێنانە پرۆژەیەک بوو بە ناوی “Projecting Change” لە لایەن کەناڵی Discovery رێکخرابوو، لە نێو وێنەکاندا وێنەی شێری سیسیل بوو کە شێرێکی ئەفریقی بوو کە لە لایەن دکتۆرێکی ئەمریکی بە ناوی Walter Palmer بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە راو کراو کوژرا کە توڕە بوونێکی زۆری خەڵکی و رێکخراوە ژینگەییەکانی بە دوای خۆیدا هێنا. سەرچاوە: boredpanda