کۆڕێک دەربارەی کتێبی (گوێبگرە پیاوی بچووک) بەڕێوەدەچێت

05/08/2015    22:44

کۆڕێک دەربارەی کتێبی (گوێبگرە پیاوی بچووک) بەڕێوەدەچێت 


Têkst

ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا

بڕیارە ڕۆژی شەممە ٨ی ٨ی ٢٠١٥ کاتژمێر ٤:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ، لە ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەریی ئەندێشە لە شاری سلێمانی، کۆڕێکی کراوە دەربارەی کتێبی "گوێبگرە پیاوی بچووک"ی ویلهێلم ڕایش ڕیکبخرێت، کە تیایدا خوێندکاری زانکۆ لاوک ئەبوبەکر و دەرونناس د. سەمەد ئەحمەد دوو بابەت دەربارەی کتێبەکە پێشکەش دەکەن، پاشان گفتوگۆیەکی کراوە لەسەر هەمان کتێب لەگەڵ ئامادەبووان ئەنجام دەدەن.


سەبارەت بەو چالاکییە لاوک ئەبوبەکر بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "ئەم کتێبە، کتێبێکی گرنگی وەرگێڕدراوی کتێبخانەی کوردییە. بەوەی جگە لەنووسراوێکی ئەدەبیی بەپێز، هاوکات پەنچە دەخاتە سەر برینەکانی کۆمەڵگەی ئێمەو تاک بەئاگادێنێتەوە لەو وێرانەیەی تێیکەوتووە."


وتیشی: "ئەوەی بڕیارە بەندە لەسەر کتێبەکە بیڵێم لەو کۆڕەدا، گرنگی‌و کاریگەریی نووسراوەکەیە، بۆ دونیای نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئێستای وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی‌ و هەرێمی ئێمە بەتایبەتی. هەروەها قسەکردن لەسەر چۆنییەتی‌ و چییەتی کۆمەڵگەی کوردی‌ و شوێنی تاک تێیدا، کە کتێبەکە بەشێوەیەکی توند دەیەوێت لەمجۆرە لەکۆمەڵگەی پارێزگار بدات، کە تێیدا تاک سەنتەر نییەو خود توانای خۆبەڕێوەبەری‌و بڕیاردانی نییە. هاوکات باسکردن لەتەکنیک‌و شێوازی نوسراوەکە و ئەو کایەیەی نێو دونیای کتێب، کە کتێبەکە لەخۆدەگرێت."



هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw