(شۆربای پێڵاو) یەکەمین ئەزموونی ڕۆماننووسینی تانیا میرزا

06/08/2015    23:35

(شۆربای پێڵاو) یەکەمین ئەزموونی ڕۆماننووسینی تانیا میرزا 


Têkst

ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا

"شۆربای پێڵاو" یەکەمین ئەزموونی ڕۆماننووسینی نووسەر و پارێزەر تانیا میرزایە کە بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە چاپ و بڵاوبکرێتەوە. ئەم ڕۆمانە لەسەر ئەرکی پەرلەمانتار ڕەنگین عەبدوڵڵا چاپدەکرێت و داهاتەکەیشی دەکرێتە دیاری بۆ ئەو منداڵانەی کە باوکیان لە شەڕی دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشدا شەهید بوون.

لەوبارەیەوە تانیا میرزا بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: " قەبارەی ئەم ڕۆمانە لە ١٤٨ لاپەڕەی A5 پێکهاتووە و لەسەر ئەرکی پەرلەمانتاری هاوڕێم ڕەنگین عەبدوڵڵا چاپ دەکرێت،داهاتی فرۆشەکەیم کردوەتەوە بەدیاری بۆ ئەو منداڵانەی دوای شەهید بوونی باوکیان لە شەڕی دژ بە داعش شەهید بوون."

وتیشی: "ئەمە یەکەم ئەزمونی منە لە نوسینی ڕۆماندا و بەڵام دواهەم نابێت. ڕۆمانەکە باس  لە کێشەی ناوەوەی مرۆڤ دەکات. دەمەوێت بلێم؛ کێشەی سەرەکی ئێمە لەگەڵ بەشە ژن، یان پیاوەکەی ناخی خۆمانە بە دەرەجەی یەکەم. هەروەها باس لە پەرتبوونی مرۆڤ دەکات لەناو خۆیدا و لەگەڵ خۆی. لەلایەکی ترەوە دەمەوێت بەخەڵکی بلێم ئەو ژنانەی کە کوژران و کوشتتانن گەرچی خۆیانتان ناشت بەڵام پیڵاوەکانیان ماون.

سەبارەت بە ناونیشانی ڕۆمانەکەی، نووسەر ڕوونیکردەوە: "کورد زۆر پیڵاو وەک جنێو بەکار دەهێنێت و پیڵاو لە یادەوەری ئێمەدا شتێکی نامۆ نییە بەڵام من وەک جنێو بەکارم نەبردووە. هەڵبژاردنی ئەم ناونیشانەم وەک ناڕەزایی بەرامبەر بە ژن کوشتن هەڵبژاردووە، کاتێک ژنەکان کوژران پێڵاوەکانیان بەجێما."


هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw