ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
گروپی لەیزین بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ لە شاری سلێمانی، هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولێکی فێرکاری لەبواری سەمای بالێی کلاسیک و سەمای هاوچەرخ، خولەکە بۆ تەمەنە جیاوازەکانە و هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ دەتوانن بەشداری تێدابکەن، ناونووسین هەتا ١٠ی ٨ی ٢٠١٥ بەردەوام دەبێت. بڕیارە ئەم خولە ڕۆژانە لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ١ی پاشنیوەڕۆ لە ڕۆژی ١٠ی ٨ی ٢٠١٥ دەستپێبکات لەناو تەلاری هونەر.
دەربارەی کردنەوەی ئەم خولە، ڕوبار ئەحمەد سەرپەرشتیاری گروپی لەیزین بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "ئەم خولە ٦ هه‌فته ده‌خایه‌نێت وا بریاره له‌کۆتاییدا به‌رهه‌می ماندوبوونی بەشداربووان له‌هۆڵی رۆشنبیری پێشکه‌ش بکرێت."
وتیشی: " فێرخوازان له ته‌مه‌نی ٦ ساڵ و به‌ره‌و سه‌ره‌وه بۆیان هه‌یه به‌شدار بن مامۆستایانی شاره‌زای گروپه‌که‌ی خۆمان ده‌یبه‌ن به‌رێوه کە بریتین لە مامۆستایان "هاورێ کمال، گۆران بکر و مینا نیاز" واتا بۆ گه‌وره‌و بچوک ده‌بێت و بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌ز. ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان مناڵه تا ١١ ساڵە داده‌نرێن بۆ سه‌مای بالێ ی کلاسیک و له ته‌مه‌نی ١١ به‌ره‌وژوور بۆ سه‌مای هاوچه‌رخ به‌شداری ده‌که‌ن .
بۆ بەشداری کردن دەتوانن پەیوەندی بە گروپی لەیزینەوە بکەن بە کلیک کردن لەسەر ئەم نووسینە: