ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
دوای ئەوەی ڕۆمانی "دواهەمین هەناری دونیا"ی نووسەری ناوداری کورد بەختیار عەلی، لەلایەن نووسەر و وەرگێڕی کورد مەریوان هەڵەبجەییەوە بۆ زمانی فارسی وەرگێڕدرا و پێشوازییەکی گەرمی لێ‌کرا، لە ئێستادا یەکێک لە دەرهێنەرە بەناوبانگەکانی وڵاتی ئێران ئیبراهیم پشت کوهی کاری دراماتۆرگیی بۆ ئەو ڕۆمانە ئەنجام دەدات و بڕیارە لە ئایندەدا بیخاتە سەر تەختەی شانۆ. بەپێی زانیرییەکانی سولی ئۆن وێب ئەو دەرهێنەرە ئێرانییە ١٣ ئەکتەری بۆ ئەم کارە دەستنیشان کردووە و لە ئێستادا سەرقاڵی پرۆڤەکردنن. جێی ئاماژە بۆ کردنە وا بڕیارە یەکەمین نماییشی ئەم کارە لە فێستیڤاڵێ نێونەتەوەیی فەجر پێشکەش بکرێت.
ئیبراهیم پشت کوهی دەرهێنەری ئەم کارە شانۆییە، سەبارەت بە هەڵبژاردنی "دواهەمین هەناری دونیا" بۆ خستنە سەر شانۆ لە لێدوانێکی تایبەتتدا بە سولی ئۆن وێبی ڕایگەیاند: "له دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه، توشی ڕامانێکی زۆربوم و نه‌متوانی پڕۆژه یه‌کی ترم که زۆر ده‌مێک بوو بیرم له‌وه‌ده‌کردوه کاری تیابکه‌م نه‌یوه‌ستێنم، ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگ شه‌و ڕۆژ کارم له سه‌ر ئیقتیباسه‌که‌ی کرد تا توانیم ئاماده‌ی بکه‌مه‌وه و له به‌ر ئه‌وه‌ی کاسته‌که‌م له‌و سێ مانگه‌دا هه‌موویان کتێبه‌که‌یان خوێندبویه‌وه هه‌فتانه کۆده‌بوینه‌وه و به کۆخوێندنه‌وه‌مان بۆ ده‌کرد، گه‌یشینه سه‌رئه‌نجامێکی باش و له ئێستادا خه‌ریکین ده‌چێنه ناو یه‌که‌مین ڕۆژه کانی پڕۆڤه‌وه."
دوای ئەوەی ڕۆمانەکەی بەختیار عەلیی لە زمانی کوردییەوە بۆ فارسی وەرگێڕا و لەماوەی ١٠ مانگدا ٤ جار چاپ کرایەوە، وەرگێڕی ڕۆمانەکە مەریوان هەڵەبجەیی خۆشحاڵی خۆی بە خستە سەر تەختەی شانۆی ئەم کارە لەلایەن دەرهێنەر " ئیبراهیم پشت کوهی"یەوە دەردەبرێت و لەوبارەیەوە بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: " دڵنیام ئەم دەرهێنەرە سەرکەوتوودەبێت لەم کارەیدا، ئەویش بە دوو هۆکار، یه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌و ئه‌زموونه نوێ و جدیانه‌ی له بواری ئیقتیباسدا هه‌یبوه و توانیوێتی سه‌رکه‌وتوبێت، هه‌روه‌ها له‌و چه‌ند کاتژمێره‌ی قسه‌م له‌گه‌ڵ کرد هه‌ستم به‌تواناو ده‌رک و تێگه‌یشتنی ورد‌و قوڵیکرد بۆ ڕۆمانه‌که."
ئیبراهیم پشت کوهی، یەکێکە لە شانۆکارە بەناوبانگەکانی وڵاتی ئێران و سەرپەرشتیاری گروپی شانۆیی "تی تووک"ـە، خاوەنی چەندین خەڵاتە لەبواری دەرهێنان، نووسین و نواندندا، پێشتر چەند کارێکی لە ناوەوە و دەرەوەی ئێران پێشوازی لێکراوە، لەوانە لە وڵاتی "ئەرمەنستان، ڕوسیا و فەڕەنسا". کۆمیدیایی خودایی یەکێکە لە کارە بەناوبانگەکانی پێشووی کە ئیقتباسە لە بەشی دۆزەخی شاکارەکەی دانتێ.
ئیبراهیم پشت کوهی "دەرهێنەر"
مەریوان هەڵەبجەیی "وەرگێڕ"
کاستی شانۆییەکە