سولی ئۆن وێب هونەرمەند و گرافیک دیزاینەری فلیپینی Eisen Bernardo کۆمەڵێک بەرگی گۆڤارەکان لەگەڵ تابلۆ کلاسیکییەکاندا کۆلاج دەکات و چەند کارێکی هونەرییان لێ بەرهەم دەهێنێت. تابلۆکان هەموویان کلاسیکین و لە کۆندا بەرهەم هاتوون و گۆڤارەکانیش وێنەی ئەو کەسایەتییە هونەری و سیاسی و گۆرانیبێژ و ئەکتەرانەی لەسەرە کە لە ئێستادا ناوبانگێکی زۆرییان هەیە بۆیە ئەمەش گونجاندنێکی جوانی دروست کردووە لە کارەکاندا. سەرچاوە: boredpanda