ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
بابەتی ڕەخنە لەنێو کایە هونەرییەکان هەمیشە جێگەی قسەکردن و گفتوگۆی هونەرمەندان بووە، لەنێو هونەری شانۆیشدا بەهەمان شێوە، ئەم پرسە چەندین قسە و باسی جۆرا و جۆری لەبارەوە دەکرێ و کراوە، لەم تەوەرەی سولی ئۆن وێبدا کە چەند شانۆکارێک بەشداریان تێدا کردووە، هەوڵدەدەین وەڵامی پرسیاری چییەتی ڕەخنە سەبارەت بە نمایشێکی شانۆیی، هەروەها ئەرکی ناوەندەکانی بواری خوێندنی شانۆ لەهەمبەر پرسی ڕەخنە و وەڵامی چەند پرسیارێکی تر بۆ خوێنەران بڵاوبکەینەوە، چوارەم شانۆکار لەم زنجیرەیەدا شانۆکار دڵشاد موستەفا وەڵام دەداتەوە.
چۆن لە رەخنە دەڕوانن، گرنگی ڕەخنە بۆ کارێکی شانۆیی لەکوێدا دەبینن ؟
زیندوییه‌تی هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌كی شانۆیی ئه‌و ڕه‌وته ڕه‌خنه‌ییه ده‌یسه‌لمێنێ كه هاوشانی ئه‌و ڕێ ده‌كات، چونكه جگه له‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بزاوته‌یه، تۆمارێكی دروست و كاریگه‌ریشه بۆ نه‌وه‌كانی دواتر، هه‌ر ده‌مێك توێژه‌رێك بیه‌وێت گه‌ڕانێك به نێو ڕابردوی ئه‌و بزاوته شانۆییه‌دا بكات، سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ند به دیدگای جیاوازه‌وه ئاماده‌یه كه ده‌توانێت لانی كه‌م ڕوانینێكی گشتی ده‌سته‌به‌ر بكات .وه‌لێ له دۆخی بزوتنه‌وه شانۆییه‌كه‌ی كورددا ئه‌فسوس ئه‌و بزاوته ڕه‌خنه‌ییه جددی و مه‌به‌ستگه‌رایه له ڕابردودا ئاماده نه‌بووه تا ئێستا بتوانین ڕوانینێكی دروست و تاڕاده‌یه‌ك لۆژیكی له‌سه‌ر ڕابردووی ئه‌و بزاوته به‌ده‌ست بهێنین، ئه‌و تۆماره ئه‌رشیفیانه‌ی هه‌ن به ته‌نها تۆمار و گێڕانه‌وه‌ن و به لای ساناترین دۆخه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنیشدا نه‌چون . ڕه‌خنه ده‌توانت به شانۆكار بڵێت شوێنی تۆ له‌نێو ئه‌و بزاوته‌دا له‌كوێدایه، ده‌توانێت هه‌موو ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی ده‌وروبه‌ری بۆ بكاته پێوه‌ر تا ئیدی كه‌س خۆی به شاسواری ئه‌و ڕه‌وته نه‌زانێت و كه‌سی تریش نوقمی هه‌ستكردن به‌كه‌می نه‌كات، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م ڕوه‌ی ڕه‌خنه له ساده‌ترین دۆخه‌كاندا كار ده‌كات و ڕوی تری جیاوازیشی هه‌یه كه ده‌توانێت قسه له‌سه‌ر دیدگا و جیهانبینی كار و پێگه‌ی هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی نمایش له نێو كۆنتێكستی جیاوازدا بكات، دۆخی ئێمه سه‌ره‌تا پێویستی به‌وه‌ی یه‌كه‌مه و دواتر له‌سه‌ر ئاستی ده‌سبژێر ئه‌وی تریان ده‌كه‌وێته كار .
وەک دەزانین ڕەخنەگری هونەریی "شانۆیی"مان نییە، ئەگەریش هەبێت لە چەند هەوڵێکی زۆر کەم و لە بازنەیەکی تەسکی ئەو هەوڵدانە تێپەڕ ناکات، بەڕای بەڕێزت هۆکاری ئەمە چییە، یاخود چۆنە؟
له‌ڕاستیدا ناهه‌قییه كه بڵێین ڕه‌خنه‌گری شانۆییمان نییه، ئه‌زموونی باشمان له‌و بواره‌دا هه‌یه، با به‌ژماره كه‌م بن، به‌ڵام هه‌وڵی باشیان خستۆته گه‌ڕ و توانیویانه لانی كه‌م ئه‌و دیواره وه‌همییه بشكێنن كه نەبوونی ڕه‌خنه‌ی كردۆته پاساو بۆ به گه‌وره‌یی ته‌ماشا كردنی هه‌موو ئه‌زموونێك. له كۆتایی نه‌وه‌ده‌كان و سه‌ره‌تای دوو هه‌زاره‌وه ڕه‌وتێكی چالاكی ڕه‌خنه له گۆڕێ بوو ، ده‌شتوانم ناوی (نیهاد جامی، كامه‌ران سوبحان، بورهان قه‌ره‌داغی، شۆڕش محه‌ممه‌د، پێشڕه‌و حسێن ) له‌و نێوه‌نده‌دا بهێنم دواتریش له‌م سه‌روبه‌نده‌دا هه‌ندێك ده‌نگی گه‌نجان ده‌ركه‌وتن و ئه‌وه‌تا بوێرانه قسه له‌سه‌ر نمایشه‌كان ده‌كه‌ن نموونه‌ی (دێرین حامد، داستان به‌رزان) . به‌ڵام حه‌قیقه‌تێك كه خۆمانی لێ ده‌بوێرین ئه‌وه‌یه، ره‌خنه له‌بۆشاییدا كار ناكات، ده‌بێت بزاوتێكی شانۆیی كارا و ئه‌كتیڤ هه‌بێت تا ڕه‌خنه بتوانێت هاوشانی ئه‌و له‌كاردا بێت، گه‌رنا به‌ته‌نها قسه‌كردن له دۆخی گریمان كرا‌و ره‌خنه به‌ره‌و دۆخی پوچگه‌رایی ده‌بات . كه‌ی ڕه‌وتێكی شانۆیی چالاك نێوه‌نده هونه‌رییه‌كی پڕ كرد له نمایشی ستایڵ جیاواز ، ئه‌سا ده‌توانیین قسه له بوونی ڕه‌خنه یان نه‌بوونی بكه‌ین، گه‌رنا قسه كردن له‌و باتاڵییه وه‌ك داكوتانی بزمار به هه‌وادا وایه .
هەر سەبارەت بە پرسی ڕەخنە و ڕەخنەگر، کاری ناوەندەکانی خوێندنی شانۆ "ئەکادیمیا و پەیمانگاکان" چۆن دەبینن لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەم بابەتە؟
هه‌ڵبه‌ت ناوه‌نده‌كای خوێندن به‌شی خۆیان ئه‌ركیان له ئه‌ستۆیه، به‌ڵام ئه‌وانیش فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی ره‌خنه‌گر نیین، چونكه ڕه‌خنه له‌وێش وانه‌یه‌كی یه‌ك ساڵییه و نیو ساڵ ده‌خوێنرێت، چونكه له قۆناغی كۆتاییدایه و خوێندكاری دواقۆناغ له نیوه‌ی دووه‌می ساڵی خوێندن بۆ پراكتیكی مامۆستایی په‌یمانگه جێده‌هێڵێت . بڕوانه له سێ تا چوار مانگ خوێندندا ئه‌و بواره ناره‌خسێت . هه‌رچه‌نده ئه‌زموونی من له‌و بواره‌دا وه‌ك مامۆستا له قۆناغی چواره‌مه‌وه له وانه‌كانی ئه‌ده‌بی شانۆ و زاراوه‌كاندا ده‌ستی پێده‌كرد تا بناغه‌یه‌ك بۆ هزرێكی ڕه‌خنه‌یی دابنرێت . ئیدی نازانم ئێستا چۆن ده‌گوزه‌رێت. بنیاتنانی هزری ڕه‌خنه‌یی كاری زۆری تیۆری ده‌وێت ئه‌وه جگه له خولیای كه‌سه‌كان، به دڵنیایی ئه‌و هزره‌ش پێویست به خۆقاڵكردن و گه‌ڕان هه‌یه كه زمانزانین و ته‌رخانبوونی پێویسته ئه‌و دوو بنه‌مایه‌ش له ئێستادا دوو كه‌ره‌سته‌ی ده‌گمه‌نن . هه‌ڵبه‌ت ئه‌و دۆخه‌ی بۆ نێوه‌نده شانۆییه‌كه له نه‌بوونی كاری زۆر و ڕیتواڵی شانۆییدا باسمان كرد كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و خوێندكارانه‌ش هه‌یه، ئه‌وان پێویستیان به بینینی ئه‌زموونه تا بتوانن قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن، گه‌رنا قسه كردن له‌سه‌ر واقیعێكی گریمان كرا‌و كاریگه‌رییه‌كانی ته‌مه‌ن كورته .
ڕەخنە و زەمینەسازی بۆ دروستکردنی پانتاییەک کە ڕەخنە کاری ڕاستەقینەی خۆی تێدا بکات چۆن دروست دەبێت؟، ئەم هەوڵە تەنیا بە هەوڵی رەخنەگر دەیبینن یاخود هونەرمەندەکانیش؟
وه‌ك له وه‌ڵامه‌كانی پێشتردا ئاماژه‌م پێكرد، ڕه‌خه له بۆشاییدا دروستنابێت، گه‌ر ڕه‌وتێكی هونه‌ری هاوشانی نه‌بێت، كاركردنی ڕه‌خنه له‌سه‌ر گریمان بزاوتێكی كه‌مخایه‌ن ده‌هێنێته گۆڕێ، بۆیه ئه‌و كاته‌ی نێوه‌ندێكی جه‌نجاڵ به‌كارمان هه‌بوو ده‌توانین قسه له‌سه‌ر بوونی ڕه‌خنه‌و ئه‌ركه‌كانی بكه‌ین . لایه‌نێكی تری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، ده‌شێت وه‌ك دیارده‌یه‌كی سایكۆلۆجی لێی بدوێین، هونه‌رمه‌ندی ئێمه له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌ی شیكاری و ده‌ستینشانكردنی دۆخه جیاوازه‌كانی كاركردن رانه‌هاتووه، ئه‌و ئه‌ونده‌ی كه‌یفی به‌پیاهه‌ڵدانی میدیای نه‌خوێده‌واره ئه‌ونده به‌ته‌نگ خود ناسینه‌وه نییه، چونكه ئه‌وه ڕه‌خنه‌یه‌كی جددی مه‌به‌ستگه‌رایه كه پێگه و شوناسی ڕاسته‌قینه بۆ شانۆكار ده‌ستنیشان ده‌كات، نه‌ك ئه‌و نازناوه نادروست و ناقۆڵایانه‌ی كه میدیای نه‌خوێنده‌وار به ئاره‌زوی دڵ یان لایه‌نگری حیزبی و سیاسی ده‌یبه‌خشێته‌وه، بۆیه ئه‌و ده‌مه‌ی هونه‌رمه‌ندی كورد له ده‌ست ئه‌و پێوه‌نده سایكۆلۆجییه ڕزگاری بوو، ده‌توانێت به‌شدارییه‌كی كارا له به‌ره‌وپێشچونی ڕه‌وتی ڕه‌خنه‌دا بكات، یان لانی كه‌م رێگری له‌به‌رده‌م پێشڤه‌چونی دروست ناكات . بۆ به زیندویی ڕاگرتنی بزوتنه‌وه شانۆییه‌كه‌ی كوردستان، هێنانه كایه‌ی ریتواڵێكی شانۆیی ئه‌ركێكی هه‌نووكه‌ییه، كه لانی كه‌م ده‌توانێ جارێكی دی بینه‌ر بانگی هۆڵه‌كانی شانۆ بكاته‌وه دواتر له نێو ئه‌و بینه‌ره‌شه‌وه ڕه‌خنه و ڕه‌خنه‌گر وه‌ك په‌رچه‌كردارێكی ته‌ندروست سه‌رله‌نوێ دێنه‌وه به‌رهه‌م .