ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
فەرهەنگخانەی چۆمان لەژێر دروشمی "کەسێک لەڕێگەی کتێبەوە گەوەربێت، هەرگیز بچوک نابێتەوە" پێشانگایەکی کتێبی بۆ ناوەندی هزر کردەوە. پێشانگاکە ئەمڕۆ ١٠ی ٥ی ٢٠١٥ بەڕووی خوێنەراندا لە سەنتەری قەزای چۆمان کرایەوە و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، کە تیایدا نزیکەی ٥٠٠ ناونیشانی هەمەجۆری کتێب نماییش دەکرێت و داشکاندنیش لەم پێشانگایەدا %١٥ و %٢٥ دەبێت.
سەبارەت بەم پێشانگایە ناسیح موستەفا بەرپرسی "فەرهەنگخانەی چۆمان" بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: " پێشانگاکە نزیكه‌ی پێنج سه‌د ناونیشان له‌خۆ ده‌گرێت، ناونیشانه‌كان هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌و زۆربه‌ی بواره‌كانی لەخۆدەگرێت. جگه له كتێبی كوردی كۆمه‌ڵێك كتێبی ئینگلیزی و عه‌ره‌بیشی تیایه."
وتیشی: "ئەمە بۆ یه‌كه‌مجارە له‌سه‌ر ئاستی باڵه‌كایه‌تی پیشانگای كتێب ده‌كرێته‌وه، ئامانجی ئێمه به‌گشتی وه‌ك فه‌رهه‌نگخانه بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیارییه و پێشمانوایه باشترین ڕێكا كتێبه."