ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
نووسەر و وەرگێڕ سیامەند شاسواری ڕۆمانی "گەڕان بۆ کاتی لەدەستچوو"ی مارسێل پرووست ( Marcel Proust ) بۆ زمانی کوردی وەردەگێڕێت و بڕیارە ناوەندی غەزەلنووس سەرجەم بەرگەکانی ئەم ڕۆمانە بڵاوبکاتەوە. ئەم ڕۆمانەی نووسەر لە حەوت بەش پێکدێت کە لە ئێستادا بەگوتەی وەرگێڕی ڕۆمانەکە وەرگێڕانی چوار بەشی تەواو بووە و یەکەمین بەشی لە ٢٢ی ٨ی ٢٠١٥ لەلایەن ناوەندی غەزەلنووسەوە چاپ و بڵاودەکرێتەوە.
سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەم ڕۆمانە بۆ وەرگێڕان، نووسەر و وەرگێڕ سیامەند شاسواری بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "من (که‌لیده‌ر)م وه‌رگێڕاوه که ده به‌رگه و فه‌رهه‌نگۆکه‌که‌ی به ئه‌ندازه‌ی به‌رگێک کاری بردووه، جگه له که‌لیده‌ر ئاره‌زووم ئه‌وه بوو هه‌م (کوورشی مه‌زن) و هه‌م (گەڕان بۆ کاتی لەدەستچوو) وه‌ربگێڕم، که هه‌ردووکیان له که‌لیده‌ر گه‌وره‌ترن، له پاش چاپ بوونی (سوور و ڕه‌ش) له ئه‌ندێشه باسی گه‌ڕان کرا و وترا ئه‌گه‌ر وه‌ریبگێڕی ئێمه چاپی ده‌که‌ین، منیش وتم دەیکەم."
وتیشی: "زۆر ده‌مێکه‌یه ده‌مه‌وێ په‌رتووکێک له‌سه‌ر (که‌لیده‌ر) بنووسم، جیاوازی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی تا ئێسته نووسراوه و به‌تایبه‌ت له ڕوانگه‌ی ئێمه‌ی کورده‌وه که بنه‌ما و گه‌وهه‌ری له‌دایکبوون و ئافراندنی که‌لیده‌ره، به‌ڵام تا ئێسته بۆم نه‌کراوه. سه‌باره‌ت به‌م ڕۆمانەیش هه‌رچه‌ند به هه‌زاران په‌رتووک و وتار و تۆژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نووسراوه، منیش له ئاستی خۆمه‌وه ئه‌و ژیانه‌ی له‌گه‌ڵ ژیاوم کۆمه‌ڵێک ئه‌ندێشه‌ی سه‌مه‌ره‌یان له‌لا خولقاندووم و ده‌یان یاداشتم نووسیوه که هه‌موو ڕۆژ به خۆم ده‌ڵێم ئه‌ی که‌ی ئه‌یان نووسم."
ڕوونیشیکردەوە: "زۆربه‌ی ڕه‌خنه‌گران (گه‌ڕان بۆ کاتی له‌ده‌ستچوو) به فراوانی واتای وشه به ڕۆمانی مودێرن ئه‌زانن. ڕۆمانێک که به جه‌ختکردن له‌سه‌ر ڕووداو و یاده‌وه‌ری؛ چه‌قبه‌ستن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌زموون و نووسین و به‌رداشت ده‌کا به یه‌کێک له بنه‌ماکانی ڕۆمانی مودێڕن. ڕۆمانێک که پڕه له یاده‌وه‌ری ناخودئاگا و به ئه‌زموونی هه‌سته‌وه‌ری وه‌کوو، ده‌نگ و بۆن ئه‌ورووژێن."
سیامەند شاسواری وەرگێڕی ئەم ڕۆمانە وتەی چەند نووسەر و ڕەخنەگرێکی جیهانی لەبارەی ڕۆمانەکەوە بۆ خوێنەران دەخاتە ڕوو، کە لێرەدا سولی ئۆن وێب بەشێکیان بڵاودەکاتەوە:
ژیل دیلۆز ده‌ڵێ: "گرنگیی جه‌ختکردنی پرووست له‌سه‌ر یاده‌وه‌ری و ڕابوردوو، بۆ تێگه‌یشتن و سوودوه‌رگرتن له هێماکانه و له ئه‌نجامدا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕۆژه‌ڤ و هونه‌ر‌مه‌ندبووندا هه‌یه. پرووست له‌وه تێگه‌یشت که هونه‌ر ئه‌توانێ ئه‌و شتانه‌ی له‌ده‌ستچووه به‌دی بهێنێته‌وه و لانیکه‌م له ئه‌ندێشه‌ماندا بیانپارێزێ، هونه‌ر به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کاولکه‌ری کات‌دا زاڵ ئه‌بێ، کاتێک که له‌ده‌ست ئه‌چێ، به‌سه‌ر ئه‌چێ و، هه‌موو دیارده‌کان ئه‌به‌سێته‌وه به خۆیه‌وه و چی هه‌یه به‌بێ کات واتا بکرێ که واتاش به‌ستراوه به کاته‌وه. هونه‌ر ئه‌توانێ ئه‌زموونه‌کانی ژیان بژێه‌نێته‌وه و به‌ره‌نجامه‌که‌ی ناسین و پێگه‌یشتن بێ به تێگه‌یشتن..."
ڤیرجینیا وۆڵف به‌مجۆره وازی خۆی سه‌باره‌ت به “گه‌ڕان بۆ کاتی له‌ده‌ستچوو” ده‌رده‌بڕێ: "خۆزگه بمتوانیبا شتێکی وه‌کوو ئه‌مه بنووس!"
هارۆڵد بلووم، ڕه‌خنه‌گری به‌ناوبانگ به یه‌کێک له شاکاره‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌می ده‌زانێ. ڤلادیمیر ناباکۆف، نیوه‌ی یه‌که‌م به باشترین به‌رهه‌می وێژه‌یی سه‌ده‌ی بیسته‌م داده‌نێ. گراهام گرین، مارسێل پرووست به گه‌وره‌ترین ڕۆماننووسی سه‌ده‌ی بیسه‌م و، سامرسێت موام، ڕۆمانه‌که‌ی به باشترین ڕۆمان تا کاتی خۆی دەزانێ. مارسێل کلێمنت مامۆستای زانکۆی نیۆیۆرک ده‌ڵێ: “هیچ خۆتان ماندوو مه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کاتی خوێندنه‌وه له "گه‌ڕان بۆ کاتی له‌ده‌ستچوو" تێبگه‌ن، چونکه ئه‌وسا که گه‌یشتنه کۆتایی، بۆتان ده‌رئه‌که‌وێ چه‌نده شتی گرنگتر له گه‌ڵاڵه‌ی چیرۆکێکتان خوێندۆته‌وه!"


