موزیسیانێک موزیک بۆ بەرهەمە تۆمارکراوەکانی شێرکۆ بێکەس دادەنێت

14/08/2015    04:35

موزیسیانێک موزیک بۆ بەرهەمە تۆمارکراوەکانی شێرکۆ بێکەس دادەنێت 


Mwsîk

ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا


موزیسیانی لاو هەڵۆ غەریب، لە پرۆژەیەکیدا کە ئێستا لە کارکردنە تێیدا، موزیک بۆ بەشێک لە بەرهەمە شیعرییە تۆمارکراوەکانی شاعیری ناودار شێرکۆ بێکەس دادەڕێژێت و هەر خۆیشی موزیکەکان دەژەنێت، دواتر موزیکەکە تێکەڵ بە بەرهەمە تۆمارکراوەکەی شاعیر دەکات. یەکێک لەو بەرهەمانە کە ئێستا تەواو بووە بریتییە لە دانان و ژەنینی موزیک بۆ بەشێک لە دیوانی "خاچ و مار و ڕۆژژمێری شاعیرێک"ی کە شێرکۆ بێکەس دەیخوێنێتەوە. لەو بەرهەمەدا پێنج ئامێری موزیکی بەکارهاتووە کە سەرجەمیان لەلایەن موزیسیان هەڵۆ غەریبەوە دەژەنرێت و هەرخۆیشی دابەشکردنی بۆ ئەنجامداوە.


دەربارەی ئەو پرۆژەیە هەڵۆ غەریب بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "کاک شێرکۆ یەکێکە لەو شاعیرە مەزنانە کە دەتوانم بڵێم بەدرێژایی سەدەی ٢٠ بۆ ٢١ یەکێکە لە شاعیرە هەرە مەزنەکانی کورد، هەر ئەمەش وای لێکردم ئەم کارەی بۆ ئەنجام بدەم."


سەبارەت بەو کارەی کە بۆ بەشێک لە "خاچ و مار و ڕۆژژمێری شاعیرێک"ی ئەنجام داوە، ئەو موزیسیانە دەڵێت: " ئەم قەسیدەیە وایلێکردم کە ئەم کارەی بۆ ئەنجام بدەم، دوای گەڕان و ماندوو بوونێکی زۆر توانیم ئەم کارە ئەنجام بدەم، ئەویش بەشێوەی ئۆرکێسترایی."

ڕوونیشیکردەوە: "لەم کارەدا پێنج ئامێری موزیکیم بەکارهێناوە کە بریتین لە (ڤیۆلین، ڤیۆلا، چەلۆ، کۆنترا باس و پیانۆ) کە بە شێوازی ئۆرکسترای ژێدار ئەنجامم داوە و هەریەکەیانم بەجیا لە ستۆدیۆ تۆمارکردووە."

بۆ گوێگرتن لەو بەرهەمەی کە بۆ "خاچ و مار و ڕۆژژمێری شاعیرێک" ئەنجام دراوە، کلیک لێرە بکە.





موزیسیان هەڵۆ غەریب

هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw