ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
لەگەڵ بەردەوامیی قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان بەتایبەت لەنێو دەزگا کلتورییەکاندا، بەشێک لە دەزگا کلتورییە ناحکومییەکان بەردەوامن لەکارەکانیان، یەکێک لەو ناوەندانە یانەی قەڵەمە کە ڕێکخراوێکی ناحکومییە و بڕیارە لە مانگی ئایندەدا چوار چاپکراوی نوێی خۆیان بڵاو بکەنەوە.
لەوبارەیەوە ئارام سدیق ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی یانه‌ی قه‌ڵه‌م بە سولی ئۆن وێبی ڕایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێك له گه‌نجان وڵات به‌جێدێڵن به‌ڵام ئێمه له پڕۆژه‌ی خۆمان نه‌وه‌ستاوین و به‌رده‌وامین."
وتیشی: "هه‌ر بۆیه بریاره له مانگی داهاتوودا چوار كتێبی نوێ بڵاوبکه‌ینه‌وه كه یه‌كه‌میان ڕۆمانێكی نووسه‌ر و چیرۆكنووس ئارام كاكه‌ی فه‌لاحه به‌ناوی (سیزیف، ئه‌و كوڕه‌ی دوو دڵی هه‌یه). دووه‌م كتێبیش ڕۆمانێكی نووسه‌ر و چیرۆكنووس جوتیار ئه‌حمه‌ده به‌ناوی (ئایه‌ته‌كانی سووره‌یا). هه‌رچی كتێبی سێیه‌مه یه‌كه‌مین ڕۆمانی نووسه‌ری فه‌ره‌نسی ئه‌میل زۆلایه به‌ناوی (هێرش بۆ سه‌ر ئاشه‌كه) كه نووسه‌ر و وه‌رگێڕ جه‌بار سابیر له فارسییه‌وه وه‌ریگێڕاوه. هه‌رچی كتێبی چواره‌مه كۆمه‌ڵێك لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆمە له‌سه‌ر ڕۆمانی كوردی، به‌ناوی (ڕۆمانی كوردی و ته‌كنیكی گێڕانه‌وه) كه هه‌شت لێكۆڵینه‌وه‌ی له خۆ گرتووه."
له‌باره‌ی دابینكردنی بودجه‌ی چاپكردنی ئه‌م كتێبانه‌شه‌وه ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی یانه‌ی قه‌ڵه‌م ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه به هاوكاری نووسه‌ر و وه‌رگێڕی كتێبه‌كان و چاپخانه‌یه‌ك كتێبه‌كان چاپ ده‌كرێن و ده‌كرێت وه‌كو هه‌وڵی تاكه‌كه‌سی و بۆ به‌رده‌وامبوونی بزاوتی ڕۆشنبیریی سه‌یری بكرێت.
