ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
ئاژانسی All Round Kurdistan لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە کە هەڵدەستێت بە کردنەوەی پێشانگایەکی فۆتۆگرافیی تایبەت بە جەنگ دژی تیرۆر لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان. ئەو ئاژانسە داوا لە فۆتۆگرافەران دەکات وێنەکانیان هەتا بەرواری ٢١ی ٨ی ٢٠١٥ بنێرن گەر دەیانەوێت بەشدار بن.
All Round Kurdistan مەرجەکانی بەشداریکردنی بۆ فۆتۆگرافەران لە چەند خاڵێکدا خستووەتە ڕوو کە سولی ئۆن وێب لێرەدا بۆ خوێنەرانی بڵاودەکاتەوە:
١- وێنەکان لە بەرواری ٩/٦/٢٠١٤ و رۆژانی دواتر گیرابن .
٢- دەبێت وێنەکان ژمارەیان ٥ بۆ ١٠ وێنە بێت و کوالێتی وێنەکان بەرز بن و دەستکاری نەکرابن و هیچ لۆگۆیەکی لەسەر نەبێت، هەروەها نابێت وێنەکان بەشداری پێشانگایان پێکرابێت لە ڕابردوودا.
٣- ئاژانسەکەمان تاکو بەرواری ٢١/٨/٢٠١٥ وێنەکان وەردەگرێت و لە دوای ماوەی دیاریکراو فۆتۆگرافەر بێبەش دەبێت لە بەشداریکردن .
٤- پێشانگا بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ لە سلێمانی بەردەوام دەبێت و دواتر لە سەرەتای مانگی ئەیلول دا دەبرێتە چەند وڵاتێکی ئەوروپی .
دەتوانن لەڕێگەی ئەم ئیمەیلەوە وێنەکانتان بۆ ئەو ئاژانسە بنێرن: ahmed.najm@allroundkurdistan.com