ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
بڕیارە لە ڕۆژانی ٢٣ و ٢٤ی ٨ی ٢٠١٥ لە شاری هەولێر شانۆیی "گروپی ئەستێرەکانی دارستان" کە شانۆییەکی منداڵانە ڕۆژی یەکەم لە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی و ڕۆژی دووەم کاتژمێر ٦ی ئێوارە لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی شانۆی هەولێر نمایش بکرێت. ئەم کارە شانۆییە بەرهەمی گروپی شانۆی چەوساوەکانە کە بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ لە شاری هەولێر بەرهەم هێنراوە. دەقی ئەم نمایشیە لەلایەن حسێن عەلی هارفەوە نووسراوە و شانۆکار یوسف یوسفی کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجام داوە و ژمارەیەک لە ئەکتەرانی شاری هەولێر ڕۆڵی تێدا دەگێڕن.
یوسف یوسفی دەرهێنەری ئەم شانۆییە بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "هۆكاری هەلبژاردنی ئەم دەقە بەپلەی یەكەم؛ هەستم كرد سەرباری ئەم قەیرانە شانۆییە، بۆشایكی زۆریش هەیە لەشانۆی منداڵان، ئەوە بۆ چەند ساڵێک دەبێت كاریكی شانۆیی نەكراوە، كە بە مانا و وشە شانۆی مندالان بێت، بۆیە ویستم ئەم بۆشاییە پڕبكەمەوە ئەگەر كەمێكیش بێت. جگە لەوەش بتوانم خەندەیەکیش بخەمە سەر لێوی مندالانی شەهید و پێشمەركە و سەرجەم مندالنی كورد."

یوسف یوسفی دەهێنەری شانۆییەکە