لە ئینگلیزییەوە: سرور محمد ئیڤان پریتۆ Iván Prieto هونەرمەندێکە کە لە بەرلین نیشتەجێیەو سەرقاڵە بە دروستکردنی پەیکەری سەمەرەوە. بۆ ئەم مەبەستە شیکاری توێکاری لەشی مرۆڤ بەکار دەهێنێت بە زیادکرنی وردەکاری ڕوون و ڕەنگەکان بۆ هەر یەک لە شێوەکان کە بۆ خۆیان بە شێوەیەکى زۆر سەرەتایی دەردەکەون. پریتۆ شێوەى توێکاری تێکشکاو دەدات بە پەیکەرەکان، ئەمەش وەک مەبەستی سزادانیان دەکات دەرهەق بە شتێکی نەشیاو کە ئەنجامیانداوە. شێوازی دەربڕینی ڕوخساریان زۆربەی کات سروشتییە، ئەمەش بە مانای ئەوەیە کە ئەم شێوانە بەختی خۆیان پێ قبوڵەو وە ئامادەن لەگەڵ سەرەنجامی کارەکانیندا ڕووبەوڕوو ببنەوە. بینەرەکان زور سەرنجیان بەم کارانە ڕادەکێشرێت و بە شێوەیەکی سەیر لێیان دەڕوانن . پەیکەرەکان لەناو ئازارێکی بێدەنگدان و، پێرتۆ لە رێگەی ئەو ڕەنگ و هونەرەی کە پێیداون چیرۆکی ئەوان دەخاتە ڕوو، وە پەیکەرەکان بەهۆی بونیانەوە دەدوێن. بەم پێکهاتەیانەوە کە هەریەک شتێک دەردەبرێت ئەوە دەخەنەوە بیری ئێمە کە دەکرێت ئەمانە هەر یەک لە ئێمە بن. سەرچاوە: thereart.ro