ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
بڕیارە ئێوارەی سبەینێ ٢٦ی ٨ی ٢٠١٥ لە ماڵێ وەفایی لە شاری هەولێر هونەرمەند هۆمەر دزەیی نوێترین کتێبی خۆی "چيرۆكى موزيكى كلاسيك" لە کۆڕێکدا بڵاوبکاتەوە و ئەو بەرهەمە نوێیەی بە ئامادەبووان بناسێنیت.
دوای ئەوەی لە شاری سلێمانی هونەرمەند هۆمەر دزەیی بە میوانداری ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەریی ئەندێشە دوایین کتێبی خۆی بە ئامادەیی بەشێک لە گوێگرانی بڵاوکردەوە، بڕیارە سبەی لە ماڵی وەفایی لە شاری هەولێر ئەو بەرهەمە بۆ گوێگران و خوێنەران بڵاوبکاتەوە.
هۆمەر دزەیی لەو کۆڕەدا باسێک لەسەر موزیکی کلاسیک پێشکەش بە ئامادەبووان دەکات و هاوکات واژو لەسەر بەرهەمە نوێکەی خۆی دەکات بۆ ئامادەبووان.