سولی ئۆن وێب - فه‌ره‌یدون عارف
هه‌فته‌ی رابردوو به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ژماره‌ی سپاردن بۆ چاپی دووه‌می كتێبی (كاسكێتهكهم بسپێرن به پاییز) كه تایبه‌ته به ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی شاعیری به‌غه‌در كوژراو (به‌كر عه‌لی)، به نوسراوێكی فه‌رمی (ناوه‌ندی غه‌زه‌لنوس)ه‌وه وه‌ك بڵاوكاری كتێبه‌كه، سه‌ردانی به‌شی سپاردنی كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانیم كرد. دوو خاتوونی فه‌رمانبه‌ر له‌و به‌شه بوون و نوسراوهكهو كۆپییه‌كی كتێبه‌كه‌یان لێوه‌رگرتم و كاتێكیان بۆ دیاری كردم بۆ ئه‌وه‌ی بچمه‌وه‌و ژماره‌ی سپاردنه‌كه وه‌ربگرم. له‌كاتی دیاریكراودا چوومه‌وه، به‌ڵام:
- ببوره به‌ڕێزم ناتوانین ژماره‌ی سپاردن به كتێبه‌كه‌ت بده‌ین.
+ بۆچی؟
- پرسمان كردووه‌و گوتوویانه مه‌یده‌ن، دواتر تۆ بۆ خۆت كتێبه‌كه‌ت ئاماده‌كردووه‌و ئه‌ڵبه‌ت ئه‌زانی چی تێدایه..
+ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له‌وه‌بێ كه گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌كان له‌سه‌ر زمانی شایه‌تحاڵه‌كانه‌وه وه‌ك خۆی باس كراوه، چ كێشه‌یه‌ك له‌وه‌دایه.
- ئاخر ئێمه به یاسا‌و رێنمایی كار ئه‌كه‌ین و ئه‌و كتێبه‌ش ناوزڕاندن و ته‌شهیری به هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن تێدایه.
+ وه‌كو كێ؟
- ئاسایش و پارێزگا.
ئیدی نه‌مزانی ئه‌وه‌ی پرسیان پێ كردووه كێ بووه‌و چ به‌رپرسیارێتییه‌كی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چووم تا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه باس مه‌ترسی ئه‌و بڕیاره‌یان بكه‌م، به‌ڵام به‌ڕێزیان له‌شوێنی خۆی نه‌بوو، بۆیه به‌ناچاری چوومه لای به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی كتێبخانه. دیاربوو ئه‌و به‌ڕێزه‌ش ئاگاداری بابه‌ته‌كه بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نیگه‌رانی خۆی نه‌شارده‌وه به‌ڵام تێگه‌یشتم هیچ شتێك له‌ده‌ستی ئه‌ودا نییه‌و به‌ڕێزێكی زۆره‌وه بهڕێیكردم. ئیتر به نائومێدییه‌وه هاتمه ده‌ره‌وه‌و له‌خۆمم پرسی ئاخۆ ئه‌وه لوتكه‌ی گاڵته‌جاڕی نییه به شاری شاعیركوژ بگوترێ، پایته‌ختی رۆشنبیری؟!.. ئاخر ئه‌وه چ پایتهخـتێكی رۆشنبیرییه، كه پاش هه‌ژده ساڵ له تیرۆری (به‌كر عه‌لی)، (عیرفان ئه‌حمه‌د)ی شاعیر‌و هاوڕێی به‌كر هه‌مان چاره‌نوسی هه‌بێت و بكوژ نادیار‌و دادگا‌و داواكاری گشتی كه‌ڕو كاس.
له شارێكدا كوشتنی شاعیر به ئاسایی تێپه‌ڕێت، له‌سه‌ر شۆسته‌ی شه‌قام و ره‌فه‌ی هه‌ندێ له كتێبخانه‌كانی ده‌یان و سه‌دان ناونیشانی بێكهڵك و ئاستنزم له‌شێوه‌ی بورجه‌كان و نوكته‌كانی ئه‌حۆل به ژماره‌ی سپاردنه‌وه ببینرێت. شارێك قه‌ڵه‌مه ئازا‌و ئازاده‌كان بشكێنێ و چاوشۆڕو دهربارهكانیش شاباش، شارێك به‌هه‌مان نه‌فه‌سی بیست ساڵ له‌وه‌وبه‌ر ته‌قه له خۆپیشانده‌ران و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بكرێت، ناشێ و ناكرێ به مه‌مله‌كه‌تێكی له‌مجۆره بگوترێ پایته‌ختی رۆشنبیری.
به‌ڵێ هه‌ر له‌م پایته‌خته رۆشنبیرییه‌ی برادهرانداو پێش بیست و یه‌ك ساڵ به‌كر عه‌لی له‌سه‌ر حه‌قبێژی و بوێری و به‌رگریكردن له چه‌وساوه‌كان گولـله به‌ناو ده‌مییه‌وه ده‌نرێ، ئێستا‌و پاش دوو ده‌یه ئه‌وه‌نده رووقایمن، كه وشه‌و شیعره‌كانیشی قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن. ئاخر ناحه‌قیان نه‌بوو ئه‌وان باش ده‌یانزانی له چ مه‌یدانێك و له‌گه‌ڵ كێ ده‌سته‌و یه‌خه بوونه‌ته‌وه، كه ته‌نها ده‌توانن به گولـله بێده‌نگی بكه‌ن.
ئێستاش سانسۆركردن و قه‌ده‌غه‌كردنی شیعره‌كانی هێنده سانا نییه تا لێبگه‌ڕێین به بێده‌نگی تێپه‌ڕێت، به‌ڵكو پێویسته نوسه‌رانی ئازادبیرو سه‌ربه‌خۆ ره‌خنه‌و قسه‌ی جدی له‌وباره‌یه‌وه بكه‌ن و به‌ڕێزان وه‌زیری رۆشنبیری و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری سلێمانی له‌م سكانداڵهی كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی ئاگاداربكرێنهوهو داوای به‌دواداچوون و وه‌ڵامی جدییان لێ بكرێت.. ئه‌گه‌ر نا باشتره له‌مه‌ودوا ناونیشانی شاره‌كه‌مان بۆ پایته‌ختی سانسۆر، یان پایته‌ختی مه‌رگی شیعر بگۆڕین.
نامه‌وێ له‌وه‌زیاتر درێژه به‌م باسه بده‌م، به‌ڵام پێمخۆشه دۆست و هاوڕێیان و خوێنه‌ران و ته‌واوی ئازادیخوازان و دواتر نه‌یاران و بكوژانی وشه‌ی جوان و جه‌لادانی شاعیر دڵنیا بكه‌مه‌وه، كه ساڵی ئایینده له‌گه‌ڵ چاپی سێیه‌می كتێبه‌كه‌ی له‌نێو دڵی شار‌و له پاركی ئازادی په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه‌شی لا ئه‌ده‌ین.

فەرەیدون عارف