کولەکە  لە دیزاینی گڵۆپدا

29/08/2015    23:10

کولەکە لە دیزاینی گڵۆپدا 


Dîzaîn

سولی ئۆن وێب
 لە ئینگلیزییەوە: شیاو خۆشناو

"ئەگەر چی هەموو کات ئارەزووی هونەریم هەبووە بەڵام بیرێکی زانستیانەشم بۆ کارەکە هەبووە"
  پرزمیک کرورچینسکی Przemek Krawczynski کە هونەرمەندێکی پۆلەندیە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٩ دەستی کرد بە دروستکردنی گڵۆپ لە کولەکە کاتێک بە ڕێکەوت میوەی کولەکە دەبینێت.
کولەکە ڕەسەنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەفریقا و ئاسیا، ئەم میوەیە بەشێوەی وشککراو و بەتەختەکراو بۆ چەندین مەبەستی جیاواز بەکار دەهێندرێت لەوانە لە ڕازاندنەوەدا. ئەم میوەیە چەندین جۆری جیاوازی هەیە بەتایبەت لە شێوەو قەبارەدا، هەریەک لەم گڵۆپە کولەکەییانە بەتەواوی کاری دەستن. لەسەرەتاشدا کارەکە بەنەخشەکێشانی سەرەتایی دەستپێدەکات، پاشان هێڵکاری شێوازەکەی دروست دەکرێت، جگە لەمانە لە میانەی دروستکردنی ئەم گڵۆپە کولەکەییانە، پاکردنەوەو هەڵکۆڵین و داتاشین و بۆیەکردنی کولەکەکان پێویست دەبێت.

پرزمیک کرورچینسکی دەڵێت، " ئەگەر چی هەموو کات ئارەزووی هونەریم هەبووە بەڵام بیرێکی زانستیانەشم بۆ کارەکە هەبووە، بەشی ئەندازیاری نەخشەدانانم خوێندوە و لەستۆدێۆی بیناسازی کارم کردووە، بەڵام هەرچۆنێک بێت لە ساڵی ٢٠١٠ بڕیاری وازهێنانمدا لە کارەکەم و لە خوێندنەکەم. هەوڵمدا توانای خۆم لەو بابەتانەدا بەکار بهێنم کە زیاتر لە هەموو شتێک ئارەزوم بۆی هەبوو، پاش ئەوە گەشتێکم کرد بۆ ووڵاتی سەنیگال بۆ هێنانی کولەکەی ئەفریقی لەو کاتەشەوە کولەکەی ئەفریقی بوو بە کەرەستەی خاوی ئامرازی سەرەکی کارەکەم."










هه‌والی زیاتر

ستایلێکی جیاواز

Dîzaîn

20/04/2016

ستایلێکی جیاواز

zortirîn xwênraw