کاغەزە پارچەکراو و هەڵکۆڵراوەکان

30/08/2015    02:47

کاغەزە پارچەکراو و هەڵکۆڵراوەکان 


Dîzaîn

لە ئینگلیزییەوە : شیاو خۆشناو

ماود وایت Maude white کچە هونەرمەندێکە  کە کارە هونەرییەکانی  بە کاغەز ئەنجام دەدات، ئەم هونەرمەندە خەڵکی هەرێمی هودسنە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. کارە هونەرییەکانی کاری گەورە و بچوک  لەخۆ دەگرێت.

ماود وایت Maude whit دەڵێت، "ستایشێکی زورم  بۆ کاغەز هەیە، کاتێک  توێژە تەنکەکانی کاغەز دەبڕم بۆ کارە هونەرییەکانم ئەم ماددەیە توانا و هێزی خۆیم  بۆ دەردەخات. گرنگ نیە ئەو پارچانەی دەیبڕم چەندە بچوکن چونکە ئەو پارچە کاغەزانە ئاسودەیم پێدەبەخشن،  هەروەها چێژیان لێوەردەگرم. من پێموایە کە لە دنیادا  کەم شت هەیە وەک "کاغەز" نەگۆڕو  باوەڕپێکراوبن، چونکە لە هەموو شوێنێکدا دەستدەکەوێت هەروەها بۆ چەندین سەدە توانای پاراستنی ڕووداو چیرۆکەکانی هەیە. بەستایشکردن و ڕێزپیشاندان لە ڕاستی سروشتی کاغەز،واهەستدەکەم ئەو چێژەی کەپێمدەبەخشێت دەتوانم لە کارەکانمدا بیانگەیەنم. کارە هونەریەکانم  تەنیا بەمەبەستی هونەری ئەنجام نادەم بەڵکو مەبەستی سەرەکی من ڕێزگرتنە لە کاغەز و دەمەوێت  ئەوە بخەمە بەرچاو کە هەموو پارچەیەک لە کاغەز دەتوانێت هەوڵی گفتوگۆکردن  بدات لەگەڵ ئێمەی مرۆڤدا."

سەرچاوە: featherofme





















هه‌والی زیاتر

ستایلێکی جیاواز

Dîzaîn

20/04/2016

ستایلێکی جیاواز

zortirîn xwênraw