سولی ئۆن وێب - لە ئینگلیزییەوە: سرور محەمەد لە دوایین چالاکی خۆیدا و لەو سەنتەرە تایبەتەی کە خۆی دایمەزراندووە، شانۆکاری ناوداری جیهان ڕۆبێرت ویڵسۆن لە چەند هەفتەی ڕابردوودا وۆرکشۆپێکی تایبەتی بۆ ژمارەیەک لە فێرخوازان کردەوە، ئەو فێرخوازانە لە ٣٠ی وڵاتی جیاوازی جیهانەوە هاتبوون بۆ بەشداری کردن لەو وۆرکشۆپە تایبەتەی ویڵسۆندا. لەوبارەیەوە رۆبێرت ویڵسۆن کە بەباشترین شانۆکاری ئێستای جیهان ئەژمارئەکرێت لە ماڵپەڕی سەرەکی خۆی دڵخۆشی دەردەبڕێت بەرامبەر ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە میوان بۆ نمایشکردنی ئەو کارەنەی لە وۆرکشۆپێکیی هاوینەدا ئەمادەکاری بۆکرابوو. ویڵسۆن درێژە بە قسەکانی ئەدات بە باسکردن لە وۆرکشۆپەکە کە ماوەی سێ هەفتەى خایاندووە، ۆرکشۆپەکە لەسەر چەند کارێکی تازەى رۆبێرت ویڵسۆن بووە. لەنێوان ئەو بەرهەمانەدا ئەم کۆمەلەَ کارە هەبوون: (The Sandman) کە سەرچاوەی گرتووە لە کە چیرۆکێکی ڕۆمانسی تارمایی E.T.A. Hoffmann وە، (Edda ) کە کۆلێکشنێکە لە ئەفسانەى نۆردی چیرۆکە کۆنەکانی ئایسلاند ،( Turandot )ی پوسینی و ، (Amahl and the Night Visitors) ی مێنۆتی کە پرۆژەیەکی کۆرسی ڕادیۆی بەرلینە، هەروەها ئۆپێرای نوێ ی پاۆلا پرێستینی. ڕۆبێرت ویڵسۆن یەکێکە لە شانۆکارە هاوچەرخ و ناودارەکانی جیهان کە ستایلێکی گەلێک تایبەت و بێوێنەی لەسەر تەختەی شانۆ خولقاندووە و کارەکانی تەواو جیاوازە لەگەڵ دەرهێنەرە شانۆییەکانی پێش خۆیدا، ئەم شانۆکارە لە ساڵی ٢٠٠٦دا لابۆرێکی تایبەتی دامەزراند بەناوی (The Watermill Center) کە وەک ناوەندێک کار دەکات بۆ دروستکردنی پێرفۆرمانس هاوکات پرۆگرامی هاوینەی تایبەتی تێدایە کە وڵسۆن خۆی سەرپەرشتی دەکات. سەرچاوە: ماڵپەڕی تایبەتی ڕۆبێرت وێڵسۆن