سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
دوای بڵاوکردنەوەی حەوت کتێب لە بواری لێکۆڵینەوەی ئەدەبیدا، نووسەر و لێکۆڵەر ئارام سدیق نوێترین لێکۆڵینەوەی خۆی بڵاودەکاتەوە. "بەرەو ڕۆمانی کوردی" ناونیشانی ئەو لێکۆڵینەوەیەی نووسەرە، کە تیایدا نووسەر کاری لەسەر هەشت ڕۆمانی کوردی کردووە کە لەدوای ڕاپەڕینەوە لەلایەن نووسەرانی کوردەوە نووسراون.
لە پێشەکی کتێبەکەدا ئارام سدیق نووسیویەتی: "ئه‌م كتێبه هه‌وڵێكه بۆ ده‌ستنیشانكردن و خوێندنه‌وه‌ی هه‌شت له‌و ڕۆمانه دیارانه‌ی كه به‌رهه‌می ڕۆماننوسانی پاش ڕاپه‌ڕینن و هه‌وڵدراوه پێگه‌ی ئه‌م ڕۆمانانه دیاری بكرێت. هه‌روه‌ها كار له‌سه‌ر لایه‌نه ته‌كنیك و تێمه‌كانیشیان كراوه تا دونیابینی پشت حیكایه‌تی ڕۆمانه‌كان بۆ خوێنه‌ران ڕوونتر بكرێته‌وه."
ئاماژەی بۆ ئەوەیش کردووە: "یه‌كێكی دیكه له په‌یامه‌كانی ئه‌م كتێبه هه‌وڵدانه به ئاقاری شكاندنی ئه‌و بێده‌نگییه زۆره‌ی به‌رامبه‌ر به ڕۆمانی كوردی هه‌یه و بێده‌نگییه‌ك كه به‌شێك له تێكسته‌كان به بێده‌نگی داده‌پۆشرێن و بواری بینینیان له‌لایه‌ن خوێنه‌ره‌وه بۆ ناهێڵرێته‌وه. به‌گشتی ده‌كرێت ئه‌م نووسینانه ده‌روازه‌یه‌ك بن بۆ لابردنی ته‌می بێده‌نگی له‌سه‌ر تێكسته‌كان و هاوكات كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆی زیاتر بێت له‌سه‌ر ئه‌م تێكستانه و تێكستی دیكه‌ی ڕۆمانووسان."
هه‌ر له درێژه‌ی پێشه‌كییه‌كه‌دا نووسه‌ر نووسیویه‌تی: ئه‌م نووسینانه سه‌ر به هیچ قوتابخانه و تیۆره‌یه‌كی دیاریكراو نین، به‌ڵكو ئه‌و تیۆره و قوتابخانانه‌ی كه ئاماژه‌شیان پێده‌كرێت له‌نێو تێكسته‌كانه‌وه هه‌ڵهێنجراون، چونكه بڕوای ته‌واوم به‌وه‌یه كه تێكسته‌كان تیۆر دروست ده‌كه‌ن، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه. هه‌ر كاتێك تیۆره‌یه‌كمان هه‌بوو و ویستمان تێكستی تێبئاخنین ئه‌وكاته تووشی له‌قاڵبدانی خه‌یاڵی نووسه‌ر و چه‌قبه‌ستنی بیركردنه‌وه ده‌بین. ئه‌م هه‌وڵه‌ی من له پێناو ڕزگاربوونه له له قاڵبدانی بیركردنه‌وه و خه‌یاڵی نووسه‌راندا چاوێكی دیكه‌یه بۆ بینینی تێكسته‌كان."
جێی ئاماژە بۆکردنەئه‌و هه‌شت نووسه‌ره‌ی له‌م كتێبه‌دا لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانیان نووسراوه هه‌ریه‌كه له "عه‌تا محه‌مه‌د، به‌ختیار عه‌لی، جه‌بار جه‌مال غه‌ریب، ڕزگار حه‌مه ڕه‌شید، فه‌ڕۆخ نیعمه‌تپوور، كاروان كاكه سوور، به‌یان سه‌لمان و یاسین خێڵانی"ن.
نووسەر لێکۆڵەر ئارام سدیق پێشتر ده كتێبی بڵاوكردۆته‌وه كه بەشی زۆریان لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌سه‌ر چیرۆك و شیعری كوردی. ئەو لێکۆڵینەوانەی کە نووسەر تا ئێستا چاپ و بڵاویکردونەوە بریتین لە "نووسەران و هەڵبژاردنی مەرگ، لێكۆڵینەوە، 2008، ئیستاتیكای گێڕانەوە، لێكۆڵینەوە، 2009، ناونیشان لە چیرۆكی كوردییدا، لێكۆڵینەوە، 2010، لە تێكستەوە بۆ مانا، لێكۆڵینەوە، 2011، دەستپێك لە چیرۆكی كوردییدا، لێكۆڵینەوەی ئەدەبی 2012، سەفەر بە ئەندێشەی پیتدا، لێكۆڵینەوەی ئەدەبی 2012، نەمری و گێڕانەوە، لێكۆڵینەوەی ئەدەبی 2012."

