سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
"دیاردەناسیی شوێن و شوناس" ناونیشانی نوێترین کتێبی نووسەری دیاری کورد ڕێبوار سیوەیلییە، کە بڕیارە ١٠ی ٩ی ٢٠١٥ لەلایەن ناوەندی غەزەلنووسەوە بە ئامادەبوونی نووسەر لە شاری سلێمانی بڵاوبکرێتەوە. ئەم کتێبە توێژینەوەیەکی فەلسەفییە لەبارەی شاری سلێمانییەوە کە نووسەر بۆخۆی تەمەنی مێردمنداڵیی تێدا بەسەربردووە، وەک نووسەری کتێبەکە ئاماژەی بۆ دەکات؛ ئه‌م شاره وه‌ك شوێن، گرنگیی خۆی هه‌بووه له به‌خشینی شوناس به‌و نه‌وه‌یه‌ی هاوته‌مه‌نی نووسه‌رن. كتێبه‌كه له مانای شار وه‌ك شوێن و له گرنگیی شوێن بۆ دروستكردنی شوناسی مرۆڤ ده‌كۆڵێته‌وه. شاری سلێمانی له‌م ڕووه‌وه تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه و شوێنێكه به ده‌ر له‌وه‌ی كه‌وتۆته چ ناوچه‌یه‌كی جوگرافیایی جیهان و كوردستانه‌وه، ئه‌وه به درێژایی مێژووه‌كه‌ی خۆی شارێكی شوناسبه‌خش بووه.
دەربارەی ئەم کتێبەی ڕێبوار سیوەیلی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "ئه‌م كتێبه له‌و په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان مرۆڤ، تاكه‌كه‌س و خودێتی ده‌كۆڵێته‌وه كه ده‌یبه‌ستێت به شوناسه‌وه. واته له‌و دۆخه ده‌كۆڵێته‌وه كه تیایدا شوێنێكی تایبه‌ت چۆن ده‌بێته هۆكاری به‌خشینی شوناس به مرۆڤه‌كان و چۆن مرۆڤه‌كانیش له دۆخیی جیاوازی په‌یوه‌ندییاندا به‌و شوێنه‌وه، شوناسگه‌لێكی تایبه‌تی پێده‌به‌خشن. بۆیه كتێبه‌كه به‌شێكی هه‌ره زۆری ته‌رخانكراوه بۆ به‌راورد و توێژنه‌وه له شه‌قامی تووی مه‌لیك له هه‌شتاكان و شه‌قامی سالم (سه‌هۆڵه‌كه) له نه‌وه‌ده‌كان و پاشتردا. به‌شه‌كانیتریشی ته‌رخانكراون بۆ توێژینه‌وه له كۆمه‌ڵیك دیارده و ده‌ركه‌وته لە شاری سلێمانیدا، كه تایبه‌تمه‌ندیی شوێن و مرۆڤیان لێوه دروستبووه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوانیانن.
وتیشی: "كتێبه‌كه به دیوێكیتردا و به په‌نا بردن بۆ میتۆدیی فه‌لسه‌فه‌ی دیارده‌ناسی، به‌تایبه‌تی هۆسره‌ڵ و هایده‌گه‌ر كه دوو فه‌یله‌سووفی مه‌زنی ئه‌ڵمانیی سه‌ده‌ی بیسته‌من، به پشتبه‌ستن به ئه‌زموونی تایبه‌ت و خودێتی كه‌سی یه‌كه‌م، هه‌وڵده‌دات كولتوور و ڕه‌هه‌نده كولتووری و مه‌عنه‌وییه‌كه‌ی ئه‌مشاره بخوێنێته‌وه. ئه‌م كتێبه ده‌توانێت به‌شداریی بكات له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شوناسه هاوبه‌شه‌ی نێوان نه‌وه‌ی هه‌شتاكان و پاشتر و له هۆكاره‌كانی درزبوونی ئه‌م شوناسه ده‌كۆڵێته‌وه.
نووسەری کتێبەکە ڕووینیشی دەکاتەوە:" به‌رهه‌مه‌كه له جۆری خۆی هه‌وڵێكی ده‌گمه‌ن و سه‌ره‌تاییه له بواریی فه‌لسه‌فه و شارناسیدا. یارمه‌تیده‌ره بۆ تێگه‌یشتن له هه‌ندێك كۆڕه‌فتاری جه‌ماوه‌ریی و كرده‌ی تاكه‌كه‌سی له په‌یوه‌ندیی به شوێنه‌وه. ئایا تا چه‌نده شوێن له پشت ئه‌و بژارده و هه‌ڵبژاردن و زه‌وق و په‌رچه‌كردار و ئینتیمایه‌وه‌ن كه مرۆڤه‌كان له شوێنێكی تایبه‌تدا ده‌ینوێنن. ئه‌م كتێبه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ گۆڕینی دیدگای ئێمه له‌سه‌ر شوێن و جیاكردنه‌وه‌ی له بۆشایی و شوێنی جوگرافیی و جێگه. شوێنناسی و ئێستاتیكای شوێن و شارناسی فه‌لسه‌فی ئه‌و لقه زانستیانه پێكده‌هێنن كه هێشتا له زانكۆكانی ئێمه‌دا بایه‌خی ئه‌وتۆی پێنه‌دراوه."
هەر دەربارەی ئەم کتێبە د.محەمەد کەمال نووسەر و توێژەی بواری فەلسەفە لە پێشەکیی کتێبەکەدا نووسیویەتی: "له ڕاستیدا نووسین ده‌رباره‌ی شوێن، په‌یوه‌ندیی شوێن به شوناسه‌وه به زمانی كوردی ده‌گمه‌نه، ته‌نانه‌ت به زمانه ئه‌ورووپاییه‌كانیش له‌م دواییه‌دا له‌ژێر كاریگه‌رێتیی هایدیگه‌ردا چه‌ند بیریارێك، بایه‌خیان به‌م بابه‌ته داوه، ده‌توانم بڵێم ئه‌م نووسراوه‌ی "ڕێبوار سیوه‌یلی" یه‌كه‌م بابه‌ته به كوردی ده‌رباره‌ی شوێن و په‌یوه‌ندیی شوێن به شوناسه‌وه له ڕوانگه‌ی میتۆدی دیارده‌ناسییه‌وه، بڵاو بكرێته‌وه. بێجگه له ڕه‌هه‌نده فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی ئه‌م دوو چه‌مكه، ڕێبوار ڕه‌هه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تی و سایكۆلۆجییه‌كانیشی باس كردووه و هه‌رسێكیانی له‌نێو چوارچێوه‌ی كو‌لتوورێكی دیاریكراودا تۆكمه كردووه."
جێی ئاماژە بۆ کردنە ئەم کتێبه بۆ بازنه‌یه‌كی فراوانی خوێنه‌ران نووسراوه، به‌ڵام نووسه‌ره‌كه‌ی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هیواداره خزمه‌تێكیش به ئه‌ندازیارانی شارساز و میعماران بكات تا بتوانن مامه‌ڵه‌یه‌كی نامادیی و غه‌یره ئابووریانه له‌گه‌ڵ شوێن بكه‌ن.


کاریکاتێر: ئارام کەلاری