سولی ئۆن وێب
دوو ڕۆژ لەمەوبەر بە نماییشکردنی شانۆیی "نەبی باشتر"ی قوتبەدین سادقی دوازدەهەمین میهرەجانی شانۆی کوردیی سەقز، دەستی بە کارەکانی کرد. ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئەم میهرەجانە بە ئامادەیی ژمارەیەک بەرپرسی شاری سەقز و ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان بەڕێوەچوو. جێی ئاماژەبۆکردنە بڕیارە لەم میهرەجانەدا شانۆیی "تەنها ڤانیا" لە دەرهێنانی کامەران ڕەئوف وەک بەرهەمی بەڕیوەبەرایەتی هونەری شانۆی شاری سلێمانی بەشداری بکات.
دەستپێکی ئەم میهرەجانە بە نماییشی شانۆیی 'نەبی باشتر" لە دەرهێنانی د.قوتبەدین سادقی کرایەوە، ئه‌م شانۆییە به‌سه‌رهاتی کرێکارانی به‌رکه‌وتووی بوردومانی کیمیایی سه‌رده‌شت ده‌گێڕێته‌وه که بۆ چاره‌سه‌ری پزیشکی و کار ده‌چنه تاران و که‌سێکیان تێدایه به ناوی "هێرش" که حه‌وت ساڵه وه‌کو خاچ به پێه‌وه ده‌خه‌وێت و ناتوانێ ڕابکشێ چونکە ئاو ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو سییه‌کانی و ده‌خنکێت.
کاستی ئەم کارە شانۆییە پێکهاتوون لە: "دوکتۆر قوتبه‌ددین سادقی؛ نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر، مه‌نیژه میرموکری؛ وه‌رگێڕی ده‌ق، هه‌ژار نوورانی؛ یاریده‌ریی ده‌رهێنه‌ر، به‌ختیار په‌نجه‌یی؛ مۆسیقا، شۆڕش ماملی، سیروان خزرپوور؛ دیزاینی سێن، شادی پاکزاد؛ جلوبه‌رگ و ماسک، سامان ئه‌رمی نوور، باران محه‌مه‌د ڕه‌یحانی؛ پۆسته‌ری ئه‌م شانۆیه‌یان دروست کردووه.
سەرچاوە: کورد پرێس

دیمەنێک لە شانۆییەکە فۆتۆ: Nima Zargeh