کۆریۆگرافەر ئەکرەم خان: سەما هاوشێوەی زانستی ماتماتیک و بوون بە پزیشک گرنگە

08/09/2015    03:45

کۆریۆگرافەر ئەکرەم خان: سەما هاوشێوەی زانستی ماتماتیک و بوون بە پزیشک گرنگە 


Şano

لە ئینگلیزییەوە: شیاو خۆشناو

"سەما دەتوانێت زیاتر بێت لە بەرجەستەکردنی کاتێکی خۆش، سەما دەتوانێت بەربەستەکان بشکنێت و سەربکەوێت بەسەریاندا لە کاتێکدا دەتوانێت سەما سیاسی یاخود ئاینی بێت و ئەمە سەرەڕای ئەوەی سەما دەتوانێت پەیوەندی کۆمەڵایەتی دروستبکات هەر لەبەر ئەوەشە پێیوایە هونەر پێویستە لە ئێستاماند.ا"

ئەکرەم خان پەسەندکراوترین مامۆستای سەمایە لە شانشینە یەگرتوەکانی بەریتانیا، ئەکرەم خان داوا لە حکومەتی بەریتانیا دەکات کە سەما   بکەنە وانەیەک هاوشێوەی ماتماتیک و زانستی پزیشکی  لە پرۆگرامەکانی خوێندن. ئەکرەم خانی تەمەن ٤١ ساڵ هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی سەمای ئاهەنگی کردنەوەی یاریەکانی ئۆاڵۆمپیاتی لەندەن وە هەروەها پشگیری  فیستفاڵی سەماکارە گەنجەکان دەکات کەبە سەمای "سەرکەوتنی لوتکە" ناودەبرێت. ئەکرەم خان ئەوە دوپات دەکاتەوە کە ئەو هێشتا لە دڵەڕاوکێدایە بۆ نەوەی داهاتووی شانشینە یەگرتوەکان ئەگەر سەما نەخرێتە پەیڕوی خوێندنەوە.

ئەم مامۆستایە ڕایدەگەیەنێت "پێویستە سەما ببێتە بابەتێکی سەرەکی نەتەوەیی وە پێویستە لە بەرنامەو پرۆگرامی خوێندندا بێت،هەرچەندەهەڵەتێگەشتنێک هەیە لەوەدا کە سەما وەک چالاکی قوتابخانەکان ئەنجام دەدرێت لەکاتە زیادەکاندا. ئەکرەم خان ئاماژە بەوەش دەدات چەندین بەهرەو توانامان هەیە کە ناکرێن لە دەست بدرێن لە چەند ساڵی داهاتووی خوێندندا لەبەر ئەوە پێوێستە لەسەر حکومەتی بەریتانیا کە پشتگیری ئەو بەهرە شاراوانە بکات" هەروەها دەڵێت، "سەما زیاترە لە خولیا، سەما گرنگە هەروەک وانەکانی تری خوێندن گرنگە وەک ماتماتیک وە گرینگە وەک بوون بە پزیشک. سەما دەتوانێت زیاتر بێت لە بەرجەستەکردنی کاتێکی خۆش، سەما دەتوانێت بەربەستەکان بشکنێت و سەربکەوێت بەسەریاندا لە کاتێکدا دەتوانێت سەما سیاسی یاخود ئاینی بێت و ئەمە سەرەڕای ئەوەی سەما دەتوانێت پەیوەندی کۆمەڵایەتی دروستبکات هەر لەبەر ئەوەشە پێیوایە هونەر پێویستە لە ئێستاماند.ا"

لە ساڵی ٢٠٠٠ ئەکرەم خان کۆمپانیایەکی دامەزراند، وە لەسەرەتای ئەم ساڵدا ئەم مامۆستایە ڕخنە لە جۆری ڕاهێنانی سەمای هاوچەرخی بەریتانیا دەگرێت. لە پاڵ ئەمەشدا ڕخنە لە هەردوو بەڕێوبەری هونەری ( Lioyd Newso ) و (  Hofesh Shechte)  هەروەها بایەخی خۆی بۆ سەمای بەریتانیا و ڕاهێنانی سەمای قوتابخانەکان پیشان دەدات  ڕەخنە لە وردی و تەکنیک و مەشقپێکردنی وانە وتنەواکان دەگرێت.

چەند ئەستێرەیەک  پشتگیری فیستڤالی سەمای "سەرکەوتنی لوتکە" دەکەن. ئەم فیستیڤاڵە بەوە جیادەکرێتەوە کە چوار کۆمپانیای سەمای نەتەوەیی لە دەورو بەری  بەریتانیا بەژدار بوون، هەروەها بوو بە ڕوداوێکی ساڵانەیی بۆ ڕاهێنان و مەشقپێکردنی ئەو گەنجانەی توانای باشی سەمایان هەیە.

ئەکرەم خان هەستا بە ئەنجامدانی کارێک بەناوی (Rashomon Effect ) بۆ کۆمپانیایی سەمای نەتەوەیی گەنجان(NYDC).
"بەپەرۆشم بۆئەوەی ئەوان دەیانەوێت هونەر لە پەروەردە جیابکەنەوە، چەندین ڕووداو هەیە ڕوودەدات کە دەبێت شانازیان پێوە بکەین، بەڵام ئەمە پشتگیری دەوێت. پێویستە ئەوە بەرهەم بهێنین کە جێگەی شانازیمان بێت. پێویستە مەشق و ڕاهێنان بەو لاوانە بکرێت کە تواناو بەهرەیان هەیە".

لەسەرەتای دامەزراندنی (NYDC) تاوەکو ئێستا زیاتر لە 1000 گەنج کاریان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەدا کردوە،ئەم کۆمپانیایەش لەلایەن ئەنجومەنی هونەری وە بەشی پەروەردە دامەزراوە.

سەرچاوە: independent.co.uk


هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw