لە ئینگلیزییەوە: شیاو خۆشناو دیزاینکردنی حەوت دەرگا لەلایەن ناندۆ-وە بە مەبەستی یادکردنەوەی حەفتاهەمین ساڵیادی کۆمپانیای Abe Kogyoبۆ دیزاین. ناندۆ ئەندازیارێک کەنەدییە و خاوەنی چەندین خەڵاتە بۆ کار و دیزاینەکانی. لە ٢٠٠٢دا ماستەر لە بواری ئەندازیاریدا دەهێنێت. ناندۆ دەڵێت، "هەموو دەرگاکان نەخشەیەکی گوێپێنەدراویان هەیە، هەریەک لەم دەرگایانە بە بیرۆکەی جیاواز مامەڵەی لەگەڵدا کراوە، هەروەها بیرۆکەکانیش لەچەندین ئەزموون و تەکنیکی هەمەجۆر وەرگیراون. ئەم دەرگایانە هەر ئەوەنیە کە تەنها تاکە بەرهەمێک بێت بەڵکو کرانەوەیە بەڕووی ئەگەری هەمەجۆری لاوەکی تر و پیشاندانی مەودایەکی فراوانە بۆ گەشەپێدانی بەرهەمەکانی داهاتوو. " بیرۆکەکانی ناندۆ بۆ دووبارە لێکدانەوەی دەرگای تەختەی سادە چەند شتێک لەخۆ دەگرێت هەروەک داهێنانی چەند بەشێکی خزاو سلاید-Slide هەروەها دانانی بەشێکی زیادە بۆ منداڵان کە دەرگایەکی بچوکە لەسوچێکی دەرگا گەورەکەدا دەبینرێت کە کردنەوەو داخستنەوەی دەرگا بچوکوکە سەربەخۆیانەیە. ناندۆ باس لەوە دەکات کە کۆمپانیای Abe Kogyo چەند بەرهەمێکی جیاواز بەرهەم دەهێنێت تایبەت بە دیزاینی ناوەوەی دایەنگەو قوتابخانە سەرەتایەکان ئەمەش وای کردوە کە بیر لە دروستکردنی دەرگا بچوکوکان بکەنەوە لە دەرگا گەورەکاندا، بۆ پیشاندانی ڕێزگرتن لە جیاوازی قەبارەکان. دەرگا خزاوەکان بەشێکی ترن لە بیرۆکەکەی ناندۆ بەشی سەرەوەی ئەم دەرگایانە لەسێ بەشی خزاو پێک دێت، ئەم سێ بەشە خزاوە لەدەرگاکاندا بەشێوەیەکی ئاسۆیی دەجوڵێن، هەروەها سودی جیاوازیان لێدەبیندرێت هەروەک بەکارهێنانی لە شێوەی پەنجەرەدا. جگەلەمەش دەتوانرێت وەک ڕێگەیەک بۆ هاتنە ژورەوەی ڕٍوناکی و شنەبا بەکاربهێندرێت وە سودیشی دەبێت لە دروستکرنی پەیوەندی لەنێوان ژورەکاندا. هەروەها لێکدانی گڵۆپ لەسەر دەرگا یەکێکی ترە لە بیرۆکەکانی ناندۆ بەبەکارهێنانی تەکنیکی وەیار بۆ هەردوو مەبەستی داخستنی دەرگاکەو بۆ گەیاندنی تەزوی کارەبا بە گڵوەپەکە. یەکێکی تر لە بیرۆکەکانی ناندۆ بۆ دووبارە لێکدانەوەی دەرگای تەختەی سادە بریتیە لە پیشاندانی دەرگاکە لە شێوەی دیوار. ئەم دەرگایە وەک بەشێکی دیواری ژورەکان پیشان دەدرێت بەبەکارهێنانی چوارچێوەی وێنەو، درێژکردنەوەی ڕفەکان بۆ سەر قەراغی دیوارەکان. هەروەها دروستکرنی دەرگا بە گۆشەی ٩٠ پلە یەکیێکی ترە لەبیرۆکەکان وە ئەم دەرگایە دەتوانرێت بگونجێنرێت لەگەڵ سوچی ورەکاندا. سەرچاوە: featherofme.com